پەرلەمانی عێراق داوای شوێنگرەوەی حەلبوسی لەکۆمسیۆن دەکات

عیراق

20/11/2023‌ 409 جار خوێندراوه‌ته‌وه

بەگوێرەی نوسراوێکی پەرلەمانی عێراق بۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، تیایدا داوا دەکات کۆمسیۆنەکە ناوی کاندیدێک کە زۆرترین دەنگی هێناوە ڕەوانەی پەرلەمان بکات.

لە نوسراوەکەی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، هەر کاندیدێکی ئەنبار کە دەنگی زۆرینەی هێناوە، ناوەکەی ڕەوانەی پەرلەمان بکەن بەمەبەستی دانانی لە شوێنی محەمەد حەلبووسی وەك پەرلەمانتاری عێراق.

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق و بە تۆمەتی ساختەکاریی لە نوسراودا و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات، دادگاکە محەمەد حەلبووسی لە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و ئەندامێتی پەرلەمان دورخستەوە.