بارانبارین ده‌ستپێده‌كات

کوردستان

09/12/2023‌ 772 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەشناسی هه‌رێم ئاشكرایده‌كات، "شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوەو لەهەندێک ناوچەش ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت".


بەشی پێشبینیه‌كان لەبەڕێوەبەرایەتی کەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند، "ئەمڕۆ شەممە بەگشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لەسەر تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، سەرەتا بارانبارین لەڕۆژئاواو باکوری ڕۆژئاوای هەرێم دەستپێدەکات پاشان هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە، ڕێژەی بارانبارینەکە لەناوچەکانی دهۆک‌و هەولێر زیاتر دەبێت بەبەراورد لەگەڵ ناوچەکانی تردا".

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتوه‌، "پلەی گەرما نزمدەبێتەوە بە2 تا 4 پلەی سیلیزی بەبەراورد لەتۆمارکراوی دوێنێ".

له‌باره‌ى کەشوهەوای سبەینێ کەشناسی پێشبینیکردوە، سبەی یەکشەممە ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، هەندێکجار دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە بە(1-3) پلەی سیلیزی بەبەراورد لەتۆمارکراوی ئەمڕۆ.