شارپرێس:
ئەمریکا سزا بەسەر دەیان کەس لەسەر ئاستی جیهاندا دەسەپێنێت بەتۆمەتی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.
بهگوێرهى بهیاننامهیهكى ئهنتۆنى بلینكن وهزیرى دهرهوهى ئهمریكا، ئهو وڵاته ئەمریکا سزای بەسەر دەیان کەس لەجیهاندا سەپاند کە لەنێوانیاندا دوو بەرپرسی ئێرانی هەیەو ئەو دوو بەرپرسەش بەشداریانکردوە لەبەئامانجگرتنی دوو بەرپرسی ئەمریکی ڕۆژێک پێش ڕۆژی جیهانی مافەکانی مرۆڤ کە دەکەوێتە ڕۆژی ئهمڕۆ.
بلینکن ئاشکراشیکردوە، هەردوو وەزارەتی گەنجینەو دەرەوەی ئەمریکا، سزای سنوردارکردنی ڤیزای چونە ژورەوەی بۆ 37 کەس لە13 وڵات بەهەماهەنگی لەگەڵ بەریتانیاو کەنەدا چەسپاند.
ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر زیاتر لە 150 کەسو لایەن چەسپاندوە لە 10 وڵاتدا، لەگەڵ ئەوەشدا دەستی بەسەر سامانەکانیانداگرتوە بەهۆی پرسێک کە پەیوەندیی بەپێشێلکردنی مافی مرۆڤەوە هەیە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕاشیگەیاندوە، لیستەکە ناوی دوو بەرپرسی هەواڵگری ئێرانی تێدایە کە خەڵکیان بەکرێگرتوە لەنێو وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ئەوەی چالاکیی تێدا ئەنجامبدەن.
ئهوهش ڕونكراوهتهوه، ئەو دوو بەپرسە ئێرانیە، خەڵکیان ڕاسپاردوە بۆ ئەوەی دوو بەرپرسی ئەمریکا بکوژن لەتۆڵەی کوشتنی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانی قاسم سولەیمانی لەساڵی 2020.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرایکردوە، ماجید دستجانی فەرحانیو محەممەد مەهدی خانپور ئەردستانی، خەڵکیان بەکرێگرتوە بۆ ئەوەی چاودێری شوێنە ئاینیەکانو کۆمپانیاو شوێنی دیکەش بکەن لەئەمریکا.
ئێران بەڵێنی بەئەمریکادا، تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی دیارترین فەرماندەی سەربازیی وڵاتەکەییو ئەبو مەهدی موهەندیس بکاتەوە کە ساڵی 2020 لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا لەهێرشێکی ئاسمانیدا کوژران.
