شارپرێس:
وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هەر کەسێک بیسەلمێنێت ژنێک یان کچێک لەچاکسازی ژنان لەسەردەمی دەسەڵاتی من، بۆ کاری بەدڕەوشتی‌و لەشفرۆشی برابێتە دەرەوە، من بەبەر چاوی ئێوەوە دەستلەکاردەکێشمەوە".
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى سلێمانى شارپرێس ئاماده‌یبوو، كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم وه‌ڵامى دیدارێكى سه‌رۆكى پێشوترى داواكاریى سلێمانى دایه‌وه كه باسى له‌وه‌كردبوو، ژنان‌و كچانى سزادراوى چاكسازیه‌كانى سلێمانى بۆ كارى به‌دڕه‌وشتى‌و له‌شفرۆشى ده‌برێنه ده‌ره‌وه‌ى چاكسازیه‌كان.
وه‌زیرى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى وتى:"ئه‌و قسه‌یه ڕاست نییه، چونكه ته‌واوى كارمه‌ندى چاكسازیه‌كانى ژنان ژنن‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش ڕێگه به‌ژنان نادرێت بچنه ده‌ره‌وه‌ى چاكسازیه‌كان، ته‌نانه‌ت له‌كاتى نه‌خۆشكه‌وتنى ژنان له‌چاكسازیه‌كان، ده‌بێت پزیشكى چاكسازیه‌كان ئه‌وان ڕاپۆرت بنوسن‌و به‌ڕاپۆرت ببرێنه ده‌ره‌وه".
وتیشى:"پێش ئه‌م كابینه‌یه‌و ده‌ستبه‌كاربونى ئێمه ناتوانم شایه‌تى ئه‌وه بده‌م كه ژنان بۆ كارى له‌شفرۆشى براونه‌ته ده‌ره‌وه یان نا، به‌ڵام هەر کەسێک بیسەلمێنێت ژنێک یان کچێک لەچاکسازی ژنان لەسەردەمی دەسەڵاتی من، بۆ کاری بەدڕەوشتی‌و لەشفرۆشی برابێتە دەرەوە، من بەبەر چاوی ئێوەوە دەستلەکاردەکێشمەوە".
كوێستان محه‌مه‌د ڕونیكرده‌وه، ستافى چاكسازیه‌كانى ژنان به‌رده‌وام له‌ئه‌ركدان، سه‌ربارى نیگه‌رانیه‌كانیان هه‌ڕه‌شه‌ى مانگرتن‌و وازهێنانیانیشیان كردوه دواى بڵاوبونه‌وه‌ى ئه‌و دیداره، وتیشى:"به‌ڵام دڵنه‌وایمان پێداون كه ڕێگه ناده‌ین تۆمه‌ت‌و ته‌شهیریان پێبكرێت، ئه‌مه‌ش ئێمه‌ى خستۆته ژێر فشارى سزادراوه‌كان‌و ستاف‌و كه‌سوكاریشیانه‌وه كه ئه‌وان قبوڵى ئه‌وه ناكه‌ن".
هۆشداریشیدا، "ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه ڕاستیش بێت، سزاى قورسى ماڵپه‌ڕه‌كه‌و ئه‌وكه‌سه‌ش ده‌درێت كه قسه‌ى كردوه، به‌ڵام داوامانكردوه به‌گه‌وره‌یى خۆیان ئه‌مجاره له‌و بابه‌ته خۆش بن‌و سكاڵاى یاسایی تۆمارنه‌كه‌ن، ئێمه 172 سزادراوى ژنمان هه‌یه له‌هه‌رسێ چاكسازیه‌كانى ژنان‌و منداڵان، ته‌نها 91 كارمه‌ندو ستافمان هه‌یه كه زۆر ماندون، له‌برى ئه‌وه‌ى ڕێزیان لێبگرین، هێشتا دێین‌و ته‌شهیریان پێده‌كه‌ین".
جه‌ختیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر به‌رگرى له‌كه‌رامه‌تیان نه‌كه‌م، ناتوانم وه‌زیریان بم، دواتر ده‌پرسم ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى وتویه‌تى ڕاستیش بێت، بۆچى ئه‌وكاته‌ى به‌رپرسى داواكارى گشتى سلێمانى بوه بۆ ئیجرائاتى نه‌كردوه؟، خۆم چومه چاكسازیه‌كان‌و له‌گه‌ڵ یه‌ك به‌یه‌كى ئه‌و ژن‌و كچانه قسه‌م كردوه كه له‌سزادراوه‌كاندان‌و پرسیارم لێكردون، به‌ڵام ئه‌وان ڕه‌تیانكرده‌وه هیچ حاڵه‌تێكى له‌و شێوه بونى هه‌بێت".