شارپرێس:
ئەنجومەنی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان كه پێكهاتون له‌ڕێكخراوه‌كانى (کورتەباڵاکان، تالاسیما، نابینایان، توانابەخش‌و کەڕوڵاڵ) له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا داوایانكرد، له‌ساڵی نوێ‌دا موچه‌كانیان بخرێته‌سه‌ر به‌غدا.
ئه‌مڕۆ له‌سلێمانى، هه‌ریه‌ك له‌ڕێكخراوه‌كانى (کورتەباڵاکان، تالاسیما، نابینایان، توانابەخش‌و کەڕوڵاڵ) مەراسیمی ماڵئاواییان لە2023 به‌ڕێوه‌بردو دواتریش له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو ڕایگه‌یاند، "سوپاسی سەرمایەداران‌و دەوڵەمەندەکانی شاری سلێمانی ده‌كه‌ین کە ئەمساڵ هاوکارییان کردوین".
له‌كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نه‌كه داواكاریی له‌حكومه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌و وتی:"پێویستە حکومەت ئاوڕێکمان لێبداتەوەو هاوکاریمان بکات، داوا لەسەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین موچەکانمان بخرێتەسەر بەغدا، ئێمە لە 2012وە هاوار دەکەین موچەکانمان لە 150 هەزارەوە زیادبکرێت‌و موچەیەکی شایستەمان بۆ دابین بکرێت".