سوود و زیانەکانی شەربەتی هەنار

تەندروستی

07/01/2024‌ 2840 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

ئاوی هەنار چەندین ڤیتامین و توخمە کانزاییەکانی تێدایە، ئاستی کارکردنی ماسولکەکانی دڵ بەرز دەکاتەوە، پێکهاتەی خوێن باشتر دەکات و یارمەتیی زیادکردنی هیمۆگلۆبین دەدات.

خواردنی ئاوی هەنار لەکاتی هەوکردن لەجەستەدا بەسوودە بۆ تەندرووستی، چونکە ڕێژەیەکی بەرزی دژە ئۆکسانی تێدایە کە خانەکانی لەش لەڕەگە ئازادەکان دەپارێزێت، وەکو فلاڤۆنۆید و ڤیتامین C و K, و E. ، هاوکات شەربەتی هەنار یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەوکردن و گەشەی میکرۆبەکان سەرکوت دەکات کە بەشدارن لە گەشەکردنی هەوکردنی پووک.

جگە لەمەش ئەو ڕیشاڵە خۆراکییەی لە ئاوی هەناردا هەیە پاڵپشتی هاوسەنگیی مایکرۆبایۆمی ڕیخۆڵە دەکات، هاوکات ڤیتامین سی یارمەتی بەرهەمهێنانی کۆلاجین دەدات کە پێویستە بۆ پێست و ئێسک و دیواری بۆری خوێن. جگە لەوەی شەربەتی  هەنار سوودی هەیە بۆ تەندرووستیی کۆئەندامی زاوزێی پیاوان، لەکاتێکدا بۆ خانمان یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی کارکردنی هێلکەدانەکان.

لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا باشتر وایە ئاوی هەنار زۆر نەخورێتەوە ئەگەر کەسێک تووشی نەخۆشیی مایەسیریی، قەبزیی دووبارە، هەوکردنی پەنکریاس، هەوکردنی گەدە و برینی لینجە ماددەی گەدە، یان ئەگەر کاردانەوەی هەستەوەریی هەبوو.

بەگوێرەی پسپۆڕانی خۆراک، شەربەتی هەنار سوودی زۆری هەیە، چونکە دژە ئۆکسان و ئەنتۆسیانینەکانی تێدایە، یارمەتی گەڕاندنەوەی هێز دەدات و بەرگریی جەستە بەرز دەکاتەوە.

ئامادەکردنی / ئاکۆ ئاڵی

بەپەلە