هاوسەرگیریی گەنجێکی بێکاری ژاپۆنی لەگەڵ چوار ژندا دەنگدانەوەی گەورەى لەسۆشیال میدیای ئەو وڵاتە دروستکردوە

هەمەڕەنگ

13/01/2024‌ 678 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەگەرچی بەگوێرەی یاسا بەرکارەکانی وڵاتی ژاپۆن فرەژنی قەدەغەیە، بەڵام گەنجێکی ژاپۆنی لەخۆشەویستی بۆ ژنان هەڵساوە بەئەنجامدانی هاوسەرگیریی لەگەڵ چوارکچ.


ئەو خێزانە گەورەیە لەیەک ماڵدا دەژین بەوتەی خۆیان تائێستا هیچ گرفتێکی خێزانیان نەبوە، چونکە بەڕەزامەندیی خۆیان هاوسەرگیریان ئەنجامداوە.



ڕۆژانە ژنەکان دەچنە سەرکارو هاوسەرەکایان بەهاوکاری خێزانەکانی کاروباری ماڵەوە ئەنجامدەدات.

لەچاوپێکەوتێنکی تەلەفیزیۆندا، ئەوپیاوە وتویەتی، "ماوەی 10 ساڵە بێکارم‌و لەسەر موچەی هاوسەرەکانم دەژیم کە 850 هەزار یەنیەو کرێ خانوو پێداویستی ڕۆژانە دابیندەکەین.



باسی لەوەشکردوە، " هاوسەریی یەکەمی تەمەنی 27 ساڵەو هاوسەری دوەم‌و سێیەمی تەمەنیان 24 ساڵەو هاوسەری چوارەمی تەمەنی 22 ساڵە".



ئەو پیاوە ئاماژەی بەوەشداوە، "پێشتر بۆ ئەوەی دوچاری گرفتی یاسایی نەبێتەوە وتویەتی لەگەڵ ئەم ژنانە بەڕێکەوتێکی یاسایی لەماڵێکدا دەژین، بەڵام ئێستا بومەتە باوکی 3 منداڵ‌و دەمه‌وێت خەونی لەمێژنەی خۆم بەدیبهێنم‌و 54 منداڵم هەبێت وەک سەرکردەو فەرمانڕەوای بەناوبانگی ژاپۆنی (توکوغاوا) کە 250 ساڵ بەرلەئێستا ژیاوە".