شارپرێس:
به‌رپرسێكى باڵاى نێردەى نەتەوەیەکگرتووەکان لەعێراق (یۆنامى) زه‌نگى مه‌ترسى له‌هه‌رێمى كوردستان لێده‌دات، هۆشداریدهداتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "ڕ‌اپۆرتێكى توند له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئازادى ڕادهربڕینو مافى مرۆڤ له‌هه‌رێم ئاماده ده‌كه‌ن، چونكه ڕه‌وشه‌كه له‌وپه‌ڕى خراپى‌و پاشه‌كشه‌دایه".
ماوەى 92 ڕۆژە سلێمان ئەحمەد ڕۆژنامەنوسو هەواڵسازی ئاژانسى (ڕۆژنیوز) لەلایەن هێزه ئه‌منیه‌كانى سنورى پارێزگاى دهۆكه‌وه لەدەروازەی فیشخابور ده‌ستگیركراوه‌و به‌رپرسانى ده‌زگاكه‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نن، بەبێ هیچ هۆکارێک ڕفێندراوەو تائێستاش بێسەروشوێنە، لەوکاتەوە ڕێگەنادرێت پارێزەرانى چاویان پێبکەوێت.
له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێرى شارپرێس ئاماده‌یبوو، نه‌ریمان ئه‌حمه‌د پارێزه‌رى كه‌یسى سلێمانى ئه‌حمه‌دى ڕۆژنامه‌نوس ڕایگه‌یاند، "سلێمان ئه‌حمه‌د دواى سه‌ردانى كه‌سوكارى لهڕۆژئاواى كوردستان، له‌كاتى گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌لایه‌ن ئاسایشى دهۆكه‌وه ده‌ستگیركرا، دواتر كاردانه‌وه‌ى لێكهوتهوه، شه‌ش ڕۆژ دواى ده‌ستگیركردنى له 31ى 10ى 2023، ئاسایش له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هاتهدهنگو ڕایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سه بێسه‌روشوێن نییه‌و لاى ئێمه ده‌ستگیركراوه".
وتیشى:"له‌دواى ئه‌وه‌وه، ئێمه تیمێكى پارێزه‌رانمان پێكهێناو سه‌ردانى به‌شى لێكۆڵینه‌وه‌ى ئاسایشى دهۆكمان كرد، دادوه‌رى ئاسایش بڕیاریدا به‌نوسراوى ڕه‌سمى كه ئێمه چاومان بهسلێمان ئه‌حمه‌د بكه‌وێت، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى چوینه ئاسایشى گشتى دهۆك، له‌وێ پێیانڕاگه‌یاندن كه سلێمان ئه‌حمه‌د لاى ئه‌وان نییه، ئێمه‌ش گه‌ڕاینه‌وه لاى دادوه‌رى ئاسایش‌و پێمانڕاگه‌یاند كه ئاسایش ده‌ڵێت، لاى ئه‌وان نییه، جارێكى تریش سه‌ردانى ئاسایشمان كرده‌وه‌و ئه‌مجاره‌ش ڕێگریمان لێكرا كه چاومان پێى بكه‌وێت".
ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "دواتر سه‌ردانى دادوه‌رى ئاسایشمان كرده‌وه‌و پێمانڕاگه‌یاند، زیاتر له10 جار تیمى پارێزه‌رانى سلێمان ئه‌حمه‌د هه‌وڵیانداوه بۆ چاوپێكه‌وتنى، به‌ڵام ڕێگه‌ى نه‌دراوه".
هۆشداریداو ڕایگه‌یاند، "له‌م ڕێگه‌یه‌وه ڕایده‌گه‌یه‌نین، ئه‌گه‌ر كه‌یسه‌كه به‌مشێوه‌یه بمێنێته‌وه‌و ڕێگه‌ى چاوپێكه‌وتنمان نه‌درێت‌و پێشێلى ده‌ستورو یاسا بكرێت، ئه‌وا په‌نا ده‌به‌ینه‌به‌ر دادگاى باڵاى فیدراڵى سكاڵامان دهبێتو حكومه‌تى ههرێمو به‌تایبه‌ت وه‌زیرى ناوخۆ په‌لكێشى به‌رده‌م دادگا ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه".
مهترسیهكى گه‌وره‌شى له‌سه‌ر هه‌رێم ئاشكراكرد‌و وتى:"به‌رپرسى مافى مرۆڤ لهیۆنامى پێیڕاگه‌یاندین ئه‌گه‌ر له‌ساڵى ڕابردودا ڕاپۆرتێكمان له‌سه‌ر خراپى دۆخى ئازادى ڕاده‌ربڕین له‌هه‌رێمى كوردستان بڵاوكردبێتهوهو نیگه‌رانى لێكه‌وتبێته‌وه، ئه‌وا له‌دواى ئه‌و ڕاپۆرته‌وه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زۆر خراپتر له‌جاران‌و ساڵانى ڕابردوو مامه‌ڵه‌ى كردوه، هه‌ربۆیه ئه‌مساڵ ڕ‌اپۆرتێكى زۆر توندترمان له‌و ڕوه‌وه ده‌بێت".