ئۆتۆمبێلی کارەبایی زۆرینەی بازاڕ کۆنترۆڵ ناکات

هەمەڕەنگ

25/01/2024‌ 887 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بەپێی ڕۆژنامەی " زە تێلێگراف "ی بەریتانی، سەرۆکی کۆمپانیای تۆیۆتا ئاماژەی بەوەکردووە، هەرگیز ئۆتۆمبێلی کارەبایی لە سێیەکی زیاتری بازاڕی ئۆتۆمبێل پێکناهێنێت و نابێت بەکاربەران ناچاربکرێن بیکڕن.

ئاکیۆ تۆیۆدا، کە سەرۆکی گەورەترین کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێلە لە جیهاندا لەڕووی فرۆشتنەوە، لەدرێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەکردووە کە نابێت ئۆتۆمبێلی کارەبایی (EV) لەسەر حیسابی تەکنەلۆژیای دیکە پەرەپێبدرێت، وەک ئۆتۆمبێلی هایبرید و ئۆتۆمبێلی کارپێکردنی هایدرۆجین، کە کۆمپانیاکەیان سەرنجی لەسەرە.

لە میانی کۆبوونەوەی پرسیار و وەڵام لەگەڵ کارمەندان، سەرۆکی تۆیۆتا داوای "رێبازێکی فرەڕێڕەو"ی کردووە و ئاماژەی بەوەشکرد: "دوژمن دووەم ئۆکسیدی کاربۆنە".

کۆمپانیای تۆیۆتا پێی وایە ئۆتۆمبێلی کارەبایی بە پاتری تەنها زۆرترین ڕێژەی 30%ی بازاڕ دەگرێتەوە و کەمتر لە دوو هێندە پشکی ئێستایان لە بەریتانیا  و 70%ی دیکەش بۆ ئۆتۆمبێلی کارەبایی، سووتەمەنی، هایبرید و هایدرۆجینن.

تۆیۆدا ئاماژەی بەوەدا کە سەرنجڕاکێشیی ئۆتۆمبێلی کارەبایی سنووردارە، چونکە هێشتا ملیارێک کەس لە جیهاندا بەبێ کارەبا دەژین، لە هەمان کاتدا گرانن و پێویستیان بە ژێرخانی شەحنکردنەوە هەیە بۆ کارکردن.
ئامادەکردن:ئاکۆ ئاڵی