عەبدولرەحمان مەولود
لە هەزار ساڵی رابردوو مەلبەندی هەموو شەرو شۆرەکان بە کوردستان تێپەر بوون. شەری نیوان رۆم و فارسەکان، ساسانی و سەلجوقیەکان، شەری نێوان گروپە عەرەبیە ئێسلامەیەکان و مەغۆلەکان هەمووی لەسەر زەمینی کوردستان یەكلابۆتەوە و قوربانی یەکەمیش دانیشتوانی کوردستان بوون. هیوادارم مێژونوسێكی کورد بەوردی بەم روداوانە بچێتەوە و وەردەکاریەکان بۆ خەلکی کوردستان رۆن بکاتەوە.
بۆ یەکەم جار لە مێژودا شەرلە ناوچەکەدا بە پلەی یەکەم بەخاکی کوردستان تێپەر نابێت. ئەم شەرەش شەری نێوان ئەمریکا و ئێرانە. تەنها هۆیەکیش بۆتە هۆی ئەوەی ئێمەی کورد قوربانی ئەو شەرە نەبین پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیایە. ئەمەریکا دەتوانی شەری ئێران و دوژمنەکانی بکات لە دەریا و ئاسمان بێ ئێوەی پێویستی بێت بەسەرزەمینی ووشکانی کوردستان تێپەری.
سەرەرای ئەوەی ڕەنگە بەتەواوی ئێمە بەدور نەبین لە ئاگری شەر وەك بینیمان چۆن ئێران لە ماوەی رابردوو هێرشی کردە سەر هەولێر، بەلام پێشکەوتنی تەکنۆلۆجیا کوردستانی دوورخستەوە لەوەی ببێتە مەلەبەندی سەرەکی شەر ئەمەش گۆرانکاریەکی جۆرییە. هەربۆیە ئێمەی کورد زیاد لە هەمو کەس لە دونیا پێوستە خۆشحال بین بە پێشەکەوتنی تەکنۆلۆجیا.
ئێمەی کورد پێویستە شانازی بەباب و باپیرانیمان بکەین کە چۆن لەسەر پێی خۆمان وەستاوین. میلەتانی تر لەچەشنی میسری و لوبنانی هیچییان بەرگەی روداوە مێژوەکانیان نەگرتووە و گۆڕان. ئەوان بوون بە عەرەب لە کاتێکدا هیچیان عەرەب نە بوون. هیچ شتیکی ناسروشتی نییە لەوەی عەرەب بیت. ئەوەی ناسروشتییە بەزۆر بتکەن بەعەرەب، تورك یان فارس لە کاتێکدا تۆ کورد بێت. ئێمەی کورد تاکو ئێستا لە سەر پێی خۆمان وەستاوین و هەویەتی خۆمان پاراستوە. لە ئێستاشدا بەهۆی پێشەکەوتنی تەکنۆلۆجی کەمترین مەترسی هەیە لەسەر ئەوەی لەناو بچین.
لە چەند ڕۆژی داهاتو جەنگێکی چارەنوساز لە ناوچەی ئێمەی بەرێوە دەچێت. حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت خۆ بپارێزێت لەوەی ببێت بە قوربانی، لەوەی کوردستان ببێتە مەلبەندی سەرەکی شەری نێوان ئەمریکا و ئێران و هاوپەیمانەکانی. هەر ئەم بێلاینەش زامنی ئەوە دەکات کوردستان نەبێتە مەلەبەندی شەر و بەردەوام بین لە پاراستنی جیاکاری خۆمان لە گەل ئەوانیتر .ئێمە دەتوانین هەر ئەمە بکەین، تکایە ئەمە بکەن، خەلکی کوردستان بپارێزین لەوەی ببیتە خواردنی جەنگی نیوان ئەمریاکا و ئێران و هاوپەیمانەکانی.