شارپرێس:
نوێنەری ئێران لەئەفغانستان ڕایگەیاند، ئەفغانستان بەشێکە لە"بەرەی مقاوەمە"و ئەگەر پێویست بکات، "هێزی گیانفیدایی"لەکابولەوە بۆ پشتیوانیکردنی غەززە بەڕێدەکەوێت.
حەسەن کازمی قومی باڵیۆزی ئێران لەئەفغانستان ڕایگهیاندوه، ئەگەر پێویست بکات، چەند لیوایەک لەهێزی گیانفیدایی لەکابولەوە بەرەو پاڵپشتی غەززە دەڕۆن.
کازمی قومی بۆ کەناڵی "ئوفوق"ی حکومیی جەختی لەوەکردۆتەوە، "ئەفغانستان سەرەڕای دوری لەغەززە، بەشێکە لە"میحوەری مقاوەمە".
لەوەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا باسی “گەلی ئەفغانستان” دەکات یان “ئەفغانستانی ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان”، قومی لەبەرنامەی “بۆ ئاسۆی فەڵەستین” لەکەناڵی “ئوفوق” وتی:"ئەفغانستان بۆ ماوەی 40 ساڵ شەڕی دژی داگیرکەر کردو کەس ناتوانێت موناقەشە لەوەبکات، ئەم شەڕە بۆ یەک گەلو یەک گروپە".
ئێران یەکێکە لەلایەنگرانی سەرەکیی حەماسو گروپە فەڵەستینییەکانی دیکە کە دژی ئیسرائیل شەڕ دەکەن، بەڵام دەسەڵاتی تاڵیبان تەنها لەڕێگهی دەرکردنی بەیاننامە دژی هێرشهكانى ئیسرائیلو ئەنجامدانی گردبونەوەی بچوک بۆ پشتیوانی لەغەززە، دژایەتیی ئیسرائیلى ڕاگەیاندوە.