​ ئەو فێڵە چییە وادەکات منداڵەکەت بەدرێژایی شەو بخەوێت؟

تەندروستی

15/02/2024‌ 983 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ژنێکی بەریتانی فێڵێکی ئاشکرا کردووە کە وا لە منداڵان دەکات شەوانە بە بەردەوامی بخەون، بۆ ماوەی12 کاتژمێری بەردەوام.

سۆفی میدلتن، دایەنی پێشووی منداڵان ڕایگەیاندووە، فێڵێکی کاریگەریان لەگەڵ دوو کچە بچووکەکەی بە ناوەکانی ئیزابێل و ڕوبی بەکارهێناوە، کە وایکردووە بە درێژایی شەو لە کاتژمێر حەوتی ئێوارە تا حەوتی بەیانی بخەون.

بە گوتەی میدلتن، ئەوەی جیاوازیی لە خەوی منداڵدا درووست دەکات، فێرکردنی ئەوەیە هەست بە ئاسوودەیی بکات کاتێک بە تەنیا لەسەر جێگاکەی پاڵکەوتووە. جەختیشی لەوە کردەوە کە دانانی منداڵان بە تەنیا لە سەر جێگا، کاتێک لە حاڵەتی ناڕەحەتیدا نین یان پێویستیان بە خۆراک نییە، یارمەتییان دەدات بەردەوام بخەون.

میدڵتن هۆشداریداوە لە لەباوەشکردنی منداڵ، چونکە ئەوە وا دەکات لەگەڵ ئەم جۆرە ئاسوودەییەدا ڕابێت و خەوتن لە باوەشی دایک یان باوکدا دەبێتە دۆخێکی نموونەیی بۆی، هەر ئەمەشە وا دەکات خەوی لەسەر جێگادا ناجێگیر بێت.

ڕۆتینی پێش خەوتن

میدلتن ئامۆژگاریی ڕێکخستنی کاتی شاشەی منداڵەکە دەکات بەشێوەیەک دوو کاتژمێر پێش خەوتن لە شاشەکان دوور بخرێنەوە، پێش خەوتن چیرۆکێکی بۆ بخوێنرێتەوە لەکاتی خەوتندا، هەروەک ژووری نووستنەکە هیچ مۆبایلێک یان ئامێرێکی شاشەداری تری لێنەبێت.
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی