به‌هۆى ڕوداوێكى هاتوچۆوه‌ پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان

28/02/2024‌ 353 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەئەنجامی ڕوداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسنوری قەزای بەردەڕەش، لەپارێزگای دهۆک؛ پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.


بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕوداوێکی سەختی هاتوچۆ لەجۆری پێکدادان لەنێوان تانکەرێک‌و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری شۆفرلێت ئۆپترا لەسەر ڕێگەی سەرەکیی قەزای بەردەڕەش بۆ ناحیەی کەڵەک ڕویدا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک لەئاکامی ڕوداوەکەدا، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە کە سیانیان ئافرەت، یەکێکیان پیاوو یەکێکی دیکەشیان منداڵ بوە.

بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک، ساڵی ڕابردوو، 175 ڕوداوی هاتوچۆ لەسنوری پارێزگاکە ڕویانداوەو لەئەنجامدا 22 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپەلە