ژمارەی كوژراو و بریندارانی شەڕی غەززە گەیشتە 100 هەزار كەس

جیهان

28/02/2024‌ 220 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە غەززە، بەرزبووەوە بۆ ١٠٠ ھەزار و ٢٧٩ کەس.

وەزارەتی تەندروستی غەززە لە ڕاگەیەندراوێکدا، دوایین ئاماری لەبارەی ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣وە تا ئێستا بەردەوامە، خستەڕوو.

لە ڕاگەیاندراوەکە ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ھەشت کۆمەڵکوژی دیکەی دژبە فەڵەستینییەکان لە کەرتی غەززە، لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە ئەنجامدراون و لە ئاکامدا، ٧٦ کەس کوژراون و ١١٠ی دیکەش برینداربوون.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵو، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە تا ئێستا لە ئاکامی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون بەرزبووەتەوە بۆ ٢٩ ھەزار و ٩٥٤ کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە ٧٠ ھەزار و ٣٢٥ کەس.

بەپەلە