شارپرێس:
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتودا به‌غدا موچه‌ی مانگی (3)ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كات، ده‌شڵێت، "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم ده‌یانه‌وێت دوژمنێكی وه‌همی بۆ داپۆشینی گه‌نده‌ڵی‌و دواخستنی هه‌ڵبژاردن دروستبكه‌ن".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح له‌فه‌یسبوكى خۆى بڵاویكردۆته‌وه، "به‌غدا دوژمنی خه‌ڵكی كوردستانه، یان دروستكردنی دوژمنایه‌تی بۆ ڕێگری له‌هه‌ڵبژاردنه".
ئه‌وه‌شى ئاشكراكردوه، "به‌غدا 960 ملیار دیناری موچه‌ی مانگی (شوبات/2) ناردوه، زیاتره له‌پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ موچه، بڕیاره ڕۆژانی ئاینده‌ش هی مانگی (ئادار/3) بنێرێت، داوای به‌رمیلێك نه‌وت‌و دینارێكی داهاتی ناوخۆش ناكات، كه لای ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه".
به‌وته‌ى عه‌لى حه‌مه‌ساڵح، "ئه‌م داتاشینی دوژمنایه‌تیه به‌رامبه‌ر حكومه‌تی به‌غدا كه خۆیان زۆرترین پۆستیان تێدایه هه‌یه، بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكه، یه‌كه‌م داپۆشینی گه‌نده‌ڵی، دوه‌میش دروستكردنی دوژمنی وه‌همی له‌پێناو مانه‌وه، سێیه‌میش ڕێگریكردن له‌هه‌ڵبژاردنه".
له‌كۆتاییشدا نوسیویه‌تى، "من خۆم گه‌ل‌و خاك‌و نه‌ته‌وه‌كه‌م خۆشده‌وێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی نانیشتمانین له‌بری به‌نیشتمانیكردنی هێزی سه‌ربازیی‌و ئه‌منیی‌و دامه‌زراوه‌كان‌و دوركه‌وتنه‌وه له‌تاڵانی، دێن به‌ناوی نیشتمانپه‌روه‌ری دوژمنی وه‌همی دروستده‌كه‌ن".