شارپرێس:
شاومی تەلەفزیۆنی زیرەکی نوێی TV A 43 FHD ی خستە بازاڕەوە کە لەسەر سیستەمی کارپێکردنی گوگڵ تیڤی کاردەکاتو پشتگیریی لەیاریدەدەری دیجیتاڵی Google Assistant دەکات.
کۆمپانیا چینییەکە ڕونیشیکردوەتەوە، ئامێرە نوێیەکە شاشەیەکی 43 ئینجیی هەیە بەڕونی 1920 x 1080 پێکسڵ، لەکاتێکدا ڕێژەی نوێبونەوەی وێنەکە 60 هێرتزە.
تەلەفزیۆنی یون پشتگیریی لەتەکنیکەکانی Dolby Audio و DTS:X و DTS Virtual:X Sound دەکات کە هەریەکەیان دوو بڵندگۆی ههشت واتیان هەیە.
هەروەک ئامێرە نوێیەکە پشتگیریی لەتەکنەلۆژیای کرۆمکاستو میراکاست دەکات، توانای بیرگەی ناوەکی ههشت گێگابایتی هەیە، هەروەک دوو دەرچەی HDMI و دوو دەرچەی USB 2.0ی تێدایە، هەروەک دەرچەی ئینتەرنێتو ئینپوتێکی AV ی تێدایە.
و: ئاکۆ ئاڵی