Realme تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە نوێکەی ڕاگەیاند

هەمەڕەنگ

02/06/2024‌ 262 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کۆمپانیای Realme تایبەتمەندیەکانی مۆبایلە نوێیەکەی ڕاگەیاند کە بەشێوەیەک دیزاینکراوە کە یەکێک بێت لەباشترین مۆبایلەکانی ئەندرۆید کە توانای کارکردنی لەگەڵ تۆڕەکانی 5G هەیە.


مۆبایلی Narzo N65 دیزاینێکی نایابی هەیە کە بە پێی ستانداردی IP54 بەرگەی ئاو و گەردو تۆز دەگرێت ڕەهەندەکانی بریتین لە (165.6/76.1/7.9) ملم، و کێشی 190 گم.

شاشەکەی IPS LCD ی 6.67 ئینجە کە بە ڕوونی (1604/720) پێکسڵ کاردەکات و فرێکوێنسی 120 هێرتز، و زۆرترین ڕێژەی ڕووناکی نزیکەی 500 cd/m.

کامێرای دواوەی هاوێنەی 50 مێگاپێکسڵی هەیە و هەستەوەرێکی تێدایە بۆ دیاریکردنی قووڵی وێنەکە، لەکاتێکدا کامێرای پێشەوەی هاوێنەی 8 مێگاپێکسڵی هەیە و توانای دۆکیۆمێنتکردنی ڤیدیۆی 1080pی هەیە بەڕێژەی 30 چوارچێوە لە چرکەیەکدا.

مۆبایلەکە لەسەر ئەندرۆیدی 14کاردەکات بە ڕووکارەکانی Realme UI 5.0 و پڕۆسێسەرێکی Mediatek Dimensity 6300 و پڕۆسێسەرێکی گرافیکی Mali-G57 MC2 و ڕامی 4/6 گێگابایت و بیرگەی ناوەکی 128 گێگابایت کە دەتوانرێت لە ڕێگەی چیپی microSDXC فراوانتر بکرێت.

کۆمپانیای Realme بە دوو دەرچەی سیم و دەرچەی USB Type-C 2.0 و سکانەری پەنجەمۆر و تەکنەلۆژیای جێگیرکردنی مانگی دەستکرد پشتگیریی کردووە.

هەروەک بە پاترییەکی 5000 میلی ئەمپێری تەیار کردووە کە بە بارگاویکەرەوەی خێرا 15 وات کاردەکات.

و: ئاکۆ ئاڵی