هیوایەکی نوێ بۆ تووشبووانی شێرپەنجەی سییەکان

تەندروستی

09/06/2024‌ 471 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

کۆمپانیایەکی گەورەی دەرمانسازی ئەمریکی ئەنجامە ئەرێنییەکانی بۆ چارەسەرکردنی توشبووانی شێرپەنجەی سییەکان تۆمارکرد دوای 5 ساڵ و ڕێگری لە پێشکەوتنی نەخۆشییەکە و درێژکردنەوەی تەمەنی نەخۆشەکان.

دکتۆر یاسر دەرشەبی، جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری پزیشکیی هەرێمی کۆمپانیای فایزەر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕووسیا و ئەفریقا، بە کەناڵی عەرەبییەی راگەیاندووە کە  ئەم ئەنجامانەی ئەم دواییە دەریدەخەن کە دەرمانی “لۆرلاتینیب” یارمەتیی نەخۆشەکانی داوە کە زیاتر بژین بەبێ ئەوەی نەخۆشیەکە گەشە بکات و بەرەوپێش بچێت.

ڕوونیکردۆتەوە کە زۆرینەی نەخۆشەکان سوودێکی بەردەوامیان بۆ زیاتر لە پێنج ساڵ بینیوە، لەنێویاندا پاراستنی نزیکەی هەموو نەخۆشەکان لە پێشکەوتنی وەرەمی شێرپەنجەیی مێشک.

هەروەک جەختی لەوە کردۆتەوە کە ئەم ئەنجامانە هیوای چاکبوونەوە بۆ توشبووان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقا زیندوو دەکەنەوە، کە شێرپەنجەی سییەکان تا ئێستاش تەحەدایەکی گەورەیە بۆ کەرتی تەندرووستییان.

جگە لەوەش، دەرشەبی ئاماژەی بەوەدا کە ئەم چارەسەرە ناتوانرێت بە چارەسەرێکی نوێ هەژمار بکرێت، بەڵکو ڕەهەندێکی نوێیە لەوەی کە چۆن دەتوانرێت ئەم دەرمانە لە درێژخایەندا بەکاربهێنرێت بۆ یارمەتیدانی تووشبووانی شێرپەنجەی سییەکان بۆ تەمەنی درێژتر بەبێ گەشەکردنی وەرەمی شێرپەنجەیی .

سەبارەت بەو جۆرە شێرپەنجەیەی کە دەکرێتە ئامانج، جەختی لەوە کردەوە کە توێژینەوەکە لەسەر جۆرێکی دیاریکراوی شێرپەنجەی سییەکان ئەنجامدراوە لەگەڵ ئەوەشدا ڕوونیکردەوە کە ئەنجامە ئەرێنییەکان بانگەوازێکی ڕوون و هاندەرانەن بۆ سەرجەم توێژەران و پەیمانگا ئەکادیمییەکان بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاتر بۆ بەدەستهێنانی زانستی بەڵگەی هاوشێوەی جۆرەکانی تری شێرپەنجە.

هاوتەریب، جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری پزیشکیی هەرێمیی فایزەر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕووسیا و ئەفریقا ڕایگەیاندووە کە تاقیکردنەوەی CROWN دەریخستووە کە 60%ی بێ وێنەی ئەو نەخۆشانە کە چارەسەری “ڤۆرلاتینیب”یان وەرگرتووە و لە ژیاندا ماونەتەوە بەبێ ئەوەی نەخۆشییەکە بەرەوپێش بچێت دوای پێنج ساڵ .

جگە لەوەش، ئەنجامە نوێکراوەکان دەریخستووە کە ڕێژەی پێشکەوتن یان مردنی نەخۆشییەکە بە ڕێژەی 81% کەمبووەتەوە.