حکومەتی نوێی هیندستان 71 وەزیرەو هیچ مسوڵمانێکیان تێدا نییە

جیهان

11/06/2024‌ 466 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

نارێندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیندستان حکومەتی هاوپەیمانیی خۆی ئاشکراکرد، دوای پاشەکشەی کتوپڕ لە هەڵبژاردنەکاندا کە بووە هۆی ئەوەی پارتە ناسیۆنالیستە هیندۆسەکەی ئەو وڵاتە زۆرینەی ڕەهای خۆی لەدەستبدات، لەکاتێکدا حکومەتەکە هیچ مسوڵمانێکی لەناودا نییە.


رۆژی یەکشەممە، 71 وەزیری حکومەتەکەی مودی سوێندی یاساییان خوارد، بەڵام ئەوەی جێگای سەرنجە لەکۆی ئەو ژمارە زۆرەی وەزیرەکانی ئەو کابینەیە، هیچ مسوڵمانێک پۆستی وزاری وەرنەگرت، ئەمەش بەلای چاودێرانەوە ئاماژەیە بۆئەوەی ئەو پارتە لەسەر سیاسەتی رابردوویان بۆ دژایەتییکردنی پێکهاتەی مسوڵمانی ئەو وڵاتە بەردەوامدەبن.

خولی سێیەمی مودی وەزیرانی موسڵمانی تێدا نەبوو، بە پێچەوانەی دوو حکومەتی پێشوو کە دوای بەدەستهێنانی زۆرینەی پارتی ڕاستڕەوی بەهاراتیا جاناتا پێکهاتبوون.

مودی لە ماوەی دەیەی سەرۆک وەزیراندا وەک پاڵەوانی زۆرینەی هیندۆسی وڵاتەکە دەرکەوت و کەمینەکانی نیگەران کرد، لەنێویاندا زیاتر لە 200 ملیۆن موسڵمان.

مودی دوای ئەو ئەنجامە خراپەی لەهەڵبژاردنەکانی ئەمجارەدا بەدەستی هێنا، ناچار بوو گفتوگۆی خێرا لەگەڵ هاوبەشەکانی لە هاوپەیمانی دیموکراسیی نیشتمانی ئەنجام بدات، ئەمەش گەرەنتی زۆرینەی بۆ حوکمڕانی مسپگەر کرد بەهۆی ئەو 293 کورسییەی کە بەدەستیهێنا.

بەپەلە