سەرچاوەیەکی ئەمنی بڵاویکردەوە، ڕۆژی دووشەممە، ئەندامێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی دوای تەقینەوەیەک لە خانوویەکدا لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی لە باکووری بەغدای پایتەخت کوژرا.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ لە میانی ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پاککردنەوەی ناوچەی ئەلبوبەهر لە چوارچێوەی کەرتی باکور لە تارمیە، ئەندامێکی هێزەکانی حەشدی شەعبی کوژرا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو چەکدارە دوای چوونە ناو ماڵێکی جێهێڵراو گیانی لەدەستداوە و سەر بە کەتیبەی ئەندازیاری بووە.