سەرچاوە ئیسرائیلییەكان ئاماژەیان بەوە كردووە كە زیاتر لە یەك لەسەر سێی ماڵەكانی باكووری ئیسرائیل لە ئەنجامی بۆردومانی نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بۆ سەر ناوچە سنوورییەكان زیانیان بەركەوتووە.
ڕادیۆی سوپای ئیسرائیل لە زاری سەرۆكی ئەنجوومەنی شارۆچكەی مێتولا لەسەر سنووری لوبنان ڕایگەیاندووە، لە مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردووەوە نزیكەی 40%ی خانوو و ناوچە نیشتەجێبوونەكان زیانیان بەركەوتووە و نزیكەی 200 ماڵیش سووتاون.
سەرۆكی ئەنجومەنی مێتولا وتی "حكومەتی ئیسرائیل نەماوە.و ڕەنگە سەرقاڵی شتی دیكە بێت".
لە سەرەتای جەنگی غەززەوە رۆژانە سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵا بە چڕی ناوچەكانی یەكتر بۆردوومان دەكەن.