شارپرێس:
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندوە، هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئاسایی نەکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ “ڕژێمی ئەسەد” لەژێر سایەی نەبونی پێشکەوتنێکی ڕاستەقینە بەئاراستەی چارەسەری سیاسیی بۆ ململانێی بنچینەیی، ڕونو ئاشکرایە.
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەى ئهمریكا لەوەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنكەرەو دیمەشق بەپێگەی نۆرس پرێسی نزیک لەئیدارەی خۆسەری وتوه، "لەگەڵ هاوبەشە ناوچەییەکانمان ئەوانەی مامەڵە لەگەڵ ڕژێمی سوریادا دەکەن، جەختمان لەوەکردوهتەوە، هەنگاوی جێگهی متمانە بۆ باشکردنی دۆخی مرۆییو مافەکانی مرۆڤو ئاسایشی سورییەکان دەبێت بناغەی ئەو نزیکبونەوەیە بێت".
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەشکردوە، لەگەڵ تورکیا لەسەر چەندین پرس هاوکاریی دەکەن، لەوانە کۆتاییهێنان بەململانێی سوریا بەگوێرەی بڕیارنامەی ژمارە 2254ی ئەنجومەنی ئاسایش.
ئەو بەرپرسە ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامدەبن لەکارکردن لەگەڵ ئەنكەرەو “هاوبەشە ناوچەییەکان” سەبارەت بەسیاسەتی پەیوەست بەسوریا، بەشێوەیەک هەوڵدەدەن بوارەکانی هاوکاریی نێوانیان بدزۆنەوە.
ماوەیەکە بەرپرسانی تورکیو سوریا باس لەبونی هەوڵی عەرەبییو ناوچەیی دەکەن بۆ نزیککردنەوەی ئەنکەرەو دیمەشق، چەند سەرچاوەیەکی سوریش ئاشکرایانکردوە وابڕیارە وهفدێكى تورکی ـ سوری بەسەرپەرشتی حکومەتی عێراق لەئایندەیەکی نزیکدا لەبەغدا کۆببنەوە.
