شارپرێس:
كونسوڵى توركیا له‌هه‌ولێر سه‌ردانى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى له‌هاوینه‌هه‌وارى پیرمام كرد، له‌گه‌ڵ گه‌یشتى وتى:"وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا سڵاوى بۆت هه‌یه‌و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، توركیا ده‌یه‌وێت باشترین په‌یوه‌ندیی له‌هه‌موو بواره جیاوازه‌كاندا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت".
ڕاگه‌یه‌نراوێكى باره‌گاى بارزانى ئاشكرایكردوه، ئه‌مڕۆ چوارشەممە مەسعود بارزانی سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، پێشوازیی لەئێرمان تۆپچو کونسوڵی نوێی تورکیا لەهەولێر کردوه.
ئێرمان تۆپچو به‌بارزانى وتوه، "سڵاو‌و ڕێزی وەزیری دەرەوەی تورکیات پێده‌گه‌یه‌نم‌و جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى، توركیا خوازیاری ئەوەیە باشترین پەیوەندیی لەهه‌موو بواره جیاوازه‌كاندا لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەبێت".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه، ئێرمان تۆپچو كونسوڵى نوێى توركیا له‌هه‌ولێر سەردانەکەی مه‌سعود بارزانی بۆ بەغدا بەمێژویی‌و کاریگەر وەسفکردوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا بارزانى وتویه‌تى:"له‌و سه‌ردانه‌مدا بۆ به‌غدا جه‌ختمكردوه‌ته‌وه كه لێکتێگەیشتن‌و دیالۆگ لەچوارچێوی دەستور، باشترین ڕێگەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".
سه‌ردانى ئێرمان تۆپچو كونسوڵى نوێى توركیا‌و گه‌یاندنى په‌یامى هاكان فیدان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا به‌مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى له‌كاتێكدایه، توركیا ژماره‌یه‌كى زۆر هێزو چه‌كى قورسى هێناوه‌ته خاكى هه‌رێمى كوردستان‌و له‌ده‌ڤه‌رى بادینانیش به‌قوڵاییه‌كى زۆر هاتوه‌ته خاكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كى سنورى قه‌زاى ئامێدى-ش بازگه‌و خاڵى پشكنینیان داناوه.
