وادەی دەستبەكاربوونی پزیشكیان راگەیەندرا

جیهان

12/07/2024‌ 507 جار خوێندراوه‌ته‌وه



موجتەبا یوسفی ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی شورای ئێران ڕایگەیاند “مەراسیمی  دەستبەكاربوون بۆ مەسعوود پزیشكیان سەرۆك كۆماری نوێی ئێران لە ٣٠ی تەمووز لە ئەنجومەنی شورای ئیسلامی بەڕێوە دەچێت”. 

موجتەبا یوسفی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی تەسنیم گوتی: ئەم مەراسیمە بە ئامادەبوونی سەرۆكی دادگای باڵا و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزەران و سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری و بەرپرسانی مەدەنی و سەربازی دیكە لە پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشكرد: دوای مەراسیمەكە و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، سەرۆك كۆمار دوو هەفتەی لەبەردەمدایە بۆ پێشكەشكردنی وەزیرەكانی حكومەت بۆ پەرلەمان و لیژنە تایبەتمەندەكان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەكەن و دەنگ لەسەر پێدانی متمانە بە حكومەت دەدەن.

لە هەینی رابردوو لە خولی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران وەزارەتی ناوخۆ  سەركەوتنی كاندیدی ریفۆرمخواز مەسعود پزیشكیانی راگەیاند.