شارپرێس:
ڕێکخراوێکی کرێکاریی فەڵەستینی، دژى لەشکرکێشیه‌كانى تورکیا له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان هاتەدەنگ‌و سكرتێرى فیدراسیۆنى سه‌رتاسه‌رى په‌نابه‌رانیش به‌شارپرێسى وت:"ئه‌و لەشکرکێشییه داگیرکاریە كه توركیا ئه‌نجامى ده‌دات"، ده‌شڵێت:"داواده‌كه‌ن هه‌رچى زوه له‌خاكى هه‌رێم بچنه ده‌ره‌وه".
ده‌شتى جه‌مال سكرتێرى فیدراسیۆنى سه‌رتاسه‌رى په‌نابه‌رانی عێراق به‌شارپرێسى وت:"محه‌مه‌د عەلوش سکرتێری ڕێکخراوی یەکێتی کرێکارانی فەڵەستینی لەڕامه‌ڵاوه وەڵامى بانگەوازێکی فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەرانی عێراقی دژ بەلەشکرکێشی حکومەتی فاشیستی تورکیا بۆ سەر کوردستانی عێراق دایه‌وه".
ده‌شتى جه‌مال ده‌ڵێت:"ئه‌و ڕێكخراوه فه‌ڵه‌ستینیه له‌وه‌ڵامى بانگه‌وازه‌كه‌ى ئێمه‌دا ڕایگه‌یاندوه، "هاوپشتی خۆمان ڕادەگەیەنین بەدژی ئەم لەلەشکرکێشییەو داگیرکاریەی تورکیا بۆ ناو کوردستان‌و ناوچە سنوریەکانی‌و خاپورکردنی ماڵ‌و حاڵ‌و زەوی‌و زاری جوتیاران”.
وه‌كو ده‌شتى جه‌مال بۆ شارپرێسى ڕونكرده‌وه، "له‌و نامه‌ى پشتیوانیه‌دا بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ى ئێمه، سکرتێری ڕێکخراوی یەکێتی کرێکارانی فەڵەستینی لەڕامه‌ڵاوه نوسیویه‌تى، ئێمە داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی لەشکرکێشی سەربازیی‌و تۆپبارانکردنی گوند‌و ناوچە سنوریەکان دەکەین‌و جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه تەواوی هێزەکانی تورکیا لەکوردستانی عێراق بچنە دەرەوە تا خەڵکی گوند‌و ناوچەکە بگەڕێنەوە بۆ سەر ماڵ‌و حاڵ‌و ژیانیان‌و قەرەبوی دانیشتوانی گوندەکانیش کە زیانیان پێگەیشتوە بکەنەوە”.
