شارپرێس:
ئەیهان سەعید بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ زانیارییهكى ههستیار لهبارهى پێشهاتێكى مهترسیدار لهناو خاكى ههرێمى كوردستان ئاشكرادهكات، دهڵێت:"سوپای تورکیا ھاوڵاتیانی ھەرێم دەستگیردەکەن، ھێزە ئەمنیەکان ھاوکاریانن".
لهڕاگهیهنراوێكدا كه ئاراستهى ڕاى گشتى كردوه، ئەیهان سەعید بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ ئاشكرایكردوه، سوپای تورکیا ھاوڵاتیانی ھەرێم دەستگیردەکەنو ھێزە ئەمنیەکانیش ھاوکاریانن، هاوكات چارەنوسی ژینگەپارێزێکی دێرەلۆک-یش نادیارە.
لهو ڕاگهیهنراوهدا ئهیهان نوسیویهتى:"ژینگەپارێزی نیشتەجێی (دێرەلوك) نێچیرڤان سروشت، دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە 7ی تەمموز، دەیەوێت سەردانی گوندەكەیان (سێرێ) بكات، لەڕێگهی چوونی بۆئەوێ، تیمێکی گەڕۆکی سەر بەبنکەی سەربازی تورکیا لە(گەلی رەشاڤا) کە تەنها دوو کیلۆمەتر لەسەنتەری ناحیەی (دیرەلۆک) دورە، ڕێگهی لێدەگرن، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکەنو ناهێڵن بچێتە گوندەکەی".
ئهیهان زانیاریى زیاترى لهوبارهیهوه ئاشكراكردوهو دهڵێت:"لەهەمان شوێنو كاتدا، ژەندرمەكانی سوپای توركیا كە بنکەیان لەوێ داناوە، دەستدەكەن بەسوتاندنی ڕەزو باخی گوندی (سێرێ)، لەوكاتەدا نێچیرڤان سروشت هێرشەكە دەبینێتو گرتە ڤیدیۆی دەستدرێژییو تاوانەكەیان دەگرێت، بەشێوەیەكی مەدەنییانە ڕوبەڕوی بەرپرسی تیمی سوپاكەی تورکیا دەبێتەوەو ناڕەزایی دەردەبڕێت، پێیان دەڵێت: بۆچی گوندەكەم دەسوتێنن؟" بەڵام هێزەکانی سوپای تورکیا ڕاستەوخۆ دەستگیریدەكەن، دوای دەستگیركردنی بۆ چەند كاتژمێرێكو هێشتنەوەی لەبنكە سەربازییەكە، بەفشاری كەسوكاری ئازاد دەكرێت".
ئاماژهى بهوهشكردوه، "لەکاتێکدا دەبوو، دامودەزگا ئەمنییەكانی هەرێم ناڕەزایی دەرببڕن بەرامبەر بەدەستگیركردنی هاوڵاتییەكی ژینگەپارێزی پارێزگای دهۆك لەلایەن سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێم، هەروەها ستایشی ئازایەتی ئەو گەنجە ژینگەپارێزەیان بكردایە بەرامبەر بەقبوڵنەكردنی سوتانی گوندەكەی، بەپێچەوانەوە تەنها دوای تێپەڕبونی چەند کاتژمێرێک بەسەر ئازادكردنی لەلایەن سوپای توركیاوە، سەرلەبەیانی ڕۆژی 8ی تەمموز، تیمێکی ئاسایشی دهۆک، بەبێ بڕیاری دادوەرو بەبێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی پێشوەختە، هەڵدەکوتنەسەر ماڵەكەی لە(دێرەلۆک)و دەیڕفێنن".
دهشڵێت:"نێچیرڤان تائێستاش چارەنوسی نادیارەو ئەو هێزە ئەمنییەی ڕفاندویانە ئامادەنین هیچ لەبارەیەوە بڵێنو ڕونكردنەوە بدەن؛ لەسەرئەوەی ئایا ناوبراویان لەسەر داوای توركیا ڕفاندوە تا لێكۆڵینەوەكانی لەگەڵدا تەواوبكەن كە توركەكان ویستویانە".
بۆ ڕای گشتی
- چارەنوسی ژینگەپارێزێکی دێرەلۆک نادیارە
- سوپای تورکیا ھاوڵاتیانی ھەرێم دەستگیردەکەن، ھێزە ئەمنیەکان ھاوکاریانن
ژینگەپارێزی نیشتەجێی (دێرەلوك) نێچیرڤان سروشت، دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە ٧ی تەمموز، دەیەوێت سەردانی گوندەكەیان (سێرێ) بكات، لە رێگای چوونی بۆئەوێ، تیمێکی گەڕۆکی سەر بە بنکەی سەربازی تورکیا لە (گەلی رەشاڤا) کە تەنیا دوو کیلۆمەتر لە سەنتەری ناحیەی (دیرەلۆک) دوورە، رێگای لێدەگرن، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکەن و ناهێڵن بچێتە گوندەکەی.
لە هەمان شوێن و كاتدا، ژەندرمەكانی سوپای توركیا كە بنکەیان لەوێ داناوە، دەستدەكەن بەسووتاندنی رەزو باخی گوندی (سێرێ)، لەوكاتەدا نێچیرڤان سروشت هێرشەكە دەبینێت و گرتە ڤیدیۆی دەستدرێژی و تاوانەكەیان دەگرێت، بە شێوەیەكی مەدەنییانە رووبەرووی بەرپرسی تیمی سوپاكەی تورکیا دەبێتەوەو ناڕەزایی دەردەبڕێت، پێیان دەڵێت "بۆچی گوندەكەم دەسووتێنن؟" بەڵام هێزەکانی سوپای تورکیا راستەوخۆ دەستگیری دەكەن، دوای دەستگیركردنی بۆ چەند كاتژمێرێك و هێشتنەوەی لە بنكە سەربازییەكە، بەفشاری كەسوكاری ئازاد دەكرێت.
لە کاتێکدا دەبوو، دامودەزگا ئەمنییەكانی هەرێم ناڕەزایی دەرببڕن بەرامبەر بە دەستگیركردنی هاووڵاتییەكی ژینگەپارێزی پارێزگای دهۆك لەلایەن سوپای توركیا لەناو خاكی هەرێم، هەروەها ستایشی ئازایەتی ئەو گەنجە ژینگەپارێزەیان بكردایە بەرامبەر بە قبوڵنەكردنی سووتانی گوندەكەی، بەپێچەوانەوە تەنها دوای تێپەڕبوونی چەند کاتژمێرێک بەسەر ئازادكردنی لەلایەن سوپای توركیاوە، سەرلەبەیانی رۆژی 8ی تەمموز، تیمێکی ئاسایشی دهۆک، بەبێ بڕیاری دادوەرو بەبێ هیچ ئاگاداركردنەوەیەكی پێشوەختە، هەڵدەکوتنەسەر ماڵەكەی لە (دێرەلۆک)و دەیڕفێنن، نێچیرڤان تائێستاش چارەنووسی نادیارەو ئەو هێزە ئەمنییەی رفاندوویانە ئامادەنین هیچ لەبارەیەوە بڵێن و روونكردنەوە بدەن؛ لەسەرئەوەی ئایا ناوبراویان لەسەر داوای توركیا رفاندووە تا لێكۆڵینەوەكانی لەگەڵدا تەواوبكەن كە توركەكان ویستوویانە.
هاوكات لەگەڵ دەستگیركردنی ژینگەپارێزەكەی (دێرەلوك)، تیمێكی رۆژنامەوانی لەكاتی رووماڵكردنی رۆژنامەوانییان بۆ داگیركارییەكانی سوپای توركیا، لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانی پارێزگای دهۆك دەستگیركران و لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا ئەنجامدرا، مۆبایلەكانیان پشكنینی بۆ كرا و ناسنامەكانیان لێسەندراوە، هاوكات رێگری لە چەندین رۆژنامەنووس كراوە رووماڵی تاوانەكانی جەنگی توركیا و داگیركارییەكان بكەن.
هۆشداریی بە گوندنشینان دراوە، وێنەو ڤیدیوی سەربازانی تورکیا و سووتانی رەز و باخی گوندەكانیان نەگرن و، هیچ خۆپیشاندان یان ناڕەزاییەك دەرنەبڕن.
دەستگیرکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە لایەن بنکە و بازگەکانی سوپای تورکیا لەناو خاکی هەرێم، مەترسییەكی گەورە لەسەر ژیانی ژینگەپارێزان و رۆژنامەنووسان و گوندنشینان دروست دەكات، ئەم مەترسییە لە داهاتوویەكی نزیك دا رووبەرووی سەرجەم دەنگە ناڕازییەكان دەبێتەوە، چونکە دەسەڵاتی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان، خۆی بۆتە لایەنێكی هاوكار و جێبەجێکاری داوکارییەکانی سوپای تورکیا، بە جۆرێک لەئێستادا؛ کارەبا و پێداویستی لۆجستی بۆ زۆربەی بنکە سەربازییەکانی تورکیا کە ژمارەیان ٨١ بنکەیە، لەلایەن حکومەتی خۆجێیی دهۆکەوە دابین دەكرێت. ئەمەش شەرمەزارییەكی مێژووییە و، ئەو هێزانە لەبری ئەو رێكارانەی ئێستایان، پێویستە دەست لە هاوكاری كردنی سوپای توركیا هەڵبگرن و هەنگاوەكانیان بگۆڕن بۆ قۆناغی ئازادكردنی كوردستان لەو داگیركارییە. پێویستە ئۆپۆزسیۆنی سیاسیش چی دیكە وەكو تەماشاكارێك لە دوورەوە، لەم بارودۆخە مەترسیدارە نەڕوانێت.
دوای ئۆپەراسیۆنی نوێی سوپای تورکیا لە ١٥ی حوزەیرانی ئەمساڵ، چەندین بازگەی سەربازییان داناوە و لێپرسینەوە لە خەڵکی گوندەكانی پارێزگای دهۆك دەکەن، بەتایبەت ئەو گوندانەی بە تەواوی لەلایەن سوپاكەیانەوە داگیركراوە، ئاگاداری دەدەنە گوندنشینان گوندەکانیان چوڵبکەن، زۆر بە روونی و ئاشکرا رەز و باخ و پاوانی گوندەکانی وەک (سەرگەلێ، گوهەرزێ، دێرەشێ، مژێ، کەفنە مژێ، گرگاشێ، سپیندارێ، ئەرەدنا، بابیرێ، گیزێ، دێمکا، بۆسەلێ و چەندان گوندی دیکە) دەسوتنێن، تەنیا لە ماوەی ٢٦ رۆژدا دوو هەزار دۆنم زەویان سوتاندووە و، تێکڕای ئەو دارستانانەی لە ٢٠٠٧ەوە سووتێندراون نزیکەی دوو ملیۆن دۆنمە، ئەمەش ئیکۆسایدێكی ئاشكرای ژینگەی کوردستانە.
ئەیهان سەعید/ بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ
١٣ی ٧ی ٢٠٢٤
