شارپرێس
پارتى ئەمڕۆ سوربوونى خۆى لە جێبەجێکردنى ڕێککەوتننامەى شەنگال دوپاتکردەوە
و لە بەرامبەردا یەکێتى دژایەتى خۆى بۆ ڕێککەوتننامەکە ڕاگەیاند و بە گوماناوى
ناویبرد.
ئەمڕۆ لەیادى 10 ساڵەى
جینۆسایدى ئێزدییەکاندا، مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى ڕایگەیاند، پێویستە ڕێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی
فیدراڵ لەبارەی ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال جێبەجێ بكرێت و ئەو دۆخە نایاسایی و
نائاساییەی 10 ساڵە بە ناهەق بەسەر خەڵكی ئەو دەڤەرە سەپێندراوە، كۆتایی بێت.
هەروەها، مەسرور
بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە پەیامەکەیدا جەختیکردەوە، لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال و ئاماژەى بەوەکردووە، بۆ ئەوەی ئارامی و
سەقامگیریی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە و پاراستن و بەڕێوەبردنی دەڤەرەکەش بدرێتە دەست
خەڵکی ڕەسەنی شنگال.
لە بەرامبەردا، سەعدى ئەحمەد پیرە وتەبێژى یەکێتى لە گۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا
ڕێککەوتننامەى شەنگالى بە گوماناوى نادەودەبات و وتى: ڕێککەوتننامەى شەنگالوەک ئەوە
وایە جیارێکى تر مەڕەکان ڕاسپێرى بە گورگ بیانپارێزێت.
وتەبێژى یەکێتى وتیشى: یەکێتى لەسەر مەوزروعى پاراستنى ئێزیدییەکان لەسەر
هیچ ڕێککەوتننامەیەک ئیمزا ناکات، ئەگەر سەدا سەد دڵنیا نەبێت ڕێککەوتنەکە بۆ
پاراستنى ئێزدییەکانە.
لە ٩ی تشرینی یەکەمی
٢٠٢٠، ڕێککەوتننامەى شەنگال لەنێوان تیمى پارتى لە حکومەتى هەرێم و حکومەتى عێراق
ئەنجامدارا و ڕێککەوتنەکە لە چوار بەشی سەرەکی پێکهاتبوو، کە بریتین لە کارگێڕی،
ئاسایش، ئاوەدانکردنەوە ودروستكردنەوەی ژێرخان و پێکهێنانی لیژنەیەکی یەکگرتوو لە
نوێنەرانی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدرڵ بۆ چاودێریکردن و جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە.
