زانایانی ئەمریکاو چین پێشکەوتنی گەورەیان لەچارەسەری نەخۆشیی شەکرەی جۆری یەکەم بەدەستهێنا

تەندروستی

13/08/2024‌ 1136 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

توێژەرانی ئەمریکاو ئوسترالیاو چین جۆرێکی نوێیان لەئەنسۆلین پەرەپێداوە کە پێی دەوترێت "ئینسۆلینی زیرەک" کە پێویستی بەدەرزی ئەنسۆلینی دەستکرد کەمدەکاتەوە لە 10 جارەوە لەڕۆژێکدا بۆ یەکجار لەهەفتەیەکدا.


توێژەران بەکەمکردنەوەی ژمارەی دەرزیەکان، "ئەنسۆلینی زیرەک" بەگیراوەیەک دەزانن کە ڕەنگە شۆڕشێک لەچارەسەرکردنی ملیۆنان کەسی توشبوو بەنەخۆشی شەکرەی جۆری یەکەم لەسەرتاسەری جیهاندا دروستبکات.

توێژەرانی زانکۆی ستانفۆردو زانکۆی مۆناش‌و زانکۆی ژێجیانگ سێ ملیۆن پاوەندیان وەک بودجە دەستەبەرکردوە بۆ پشتگیریکردنی شەش پڕۆژەی توێژینەوە بۆ پەرەپێدانی جۆرە جیاوازەکانی ئەنسۆلینی زیرەک.

پڕۆژەکان بریتین لەپەرەپێدانی جۆری نوێ، لەنێویاندا جۆرێکی خێرا، زاناکان پشتگیریی داراییان لەلایەن دامەزراوەی نەخۆشیی شەکرەی بەریتانیاو JDRF و ستیڤ مۆرگان وەرگرتوە.

تیم هایس جێگری سەرۆکی لیژنەی ڕاوێژکاری زانستیی پێیوایە کە "ڕەنگە ئەنسۆلینی زیرەک مژدەی سەردەمێکی نوێ بێت لەشەڕی دژی نەخۆشی شەکرەدا".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەنسۆلینی وەڵامدەرەوەی گلوکۆز 'گریلێکی پیرۆز'ە، چونکە نزیکمان دەکاتەوە لەچارەسەرکردنی جۆری یەکەمی شەکرە، ئەمەش وایکردوە وەک هەر چارەسەرێکی دەرمانیی بێت".

و: ئاکۆ ئاڵی