شارپرێس:
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پهرلهمانى عێراق ژمارەو ناوی بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی لەهەرێم بڵاوکردەوە کە موچەی موچەخۆرانی لێ بەبانكیی دەكرێت، دەشڵێت:” لەکۆی حەوت بانکی حکومەتی عێراق، تەنها یەک بانکیان کە بانکی بازرگانی عێراقە لقی لەشارەکانی هەولێر، سلێمانیو دهۆک هەیە”.
نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لەپهرلهمانى عێراق لەهەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی:"لەوەڵامی نوسراوێکی دادگای باڵای فیدڕاڵی کە پەیوەستە بەپرسی بەبانکیکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بانکی ناوەندیی عێراق لیستی ناوی ئەو بانکانەی ناردوە بۆ دادگای فیدڕاڵی کە مۆڵەتپێدراونو لەهەرێمی کوردستان لقیان هەیەو کاردەکەن”.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بهگوێرهى نوسراوەکە لەکۆی 66 بانکی مۆڵەتپێدراو 39 بانکیان لقیان لەشارەکانی هەرێم هەیە، لەو ژمارەیەش 34 بانک لقیان لەهەولێر، 18 لق لەسلێمانیو 11 بانکی دیکەشیان لقیان لەدهۆک هەیە".
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی دەشڵێت:”هەربەگوێرهى زانیارییەکانی ناو ئەو لیستە، لەکۆی حەوت بانکی حکومەتی عێراق، تەنها یەک بانکیان کە بانکی بازرگانی عێراقە لقی لەشارەکانی هەولێر، سلێمانیو دهۆک هەیە”.