شارپرێس:
خەوتنی باش بۆ تەندروستیی گشتیی پێویستە، لایەنێکی گرنگیش دۆخی خەوتنە، توێژینەوەکان ئاماژە بەوەدەکەن، خەوتن لەلای چەپ ڕەنگە کاریگەریی بەرچاوی هەبێت لەسەر چالاکییەکانی دڵ بەبەراورد بەخەوتن لەلای ڕاست.
لەساڵی 1997 توێژەران بۆ یەکەمجار بۆیان دەرکەوت کە خەوتن لەلای چەپ دەبێتە هۆی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لەچالاکیی کارەبایی دڵدا، کە بەئەلکترۆکاردیۆگرام پێوانەیان کردوە.
ئەم ئەنجامانە لەتوێژینەوەیەکی نوێتردا بەهێزتربون کە لەساڵی 2018 ئەنجامدرا کە توێژینەوەکە دەریخستوە خەوتن لەلای چەپ دەبێتە هۆی گۆڕانکاریی لەخوێندنەوەی ئەلکترۆکاردیۆگرام، لەئەنجامی گۆڕانکارییو چەمانەوەی دڵ.
لەبەرامبەردا، پێناچێت خەوتن لەلای ڕاستەوە ببێتە هۆی گۆڕانکارییەکی بەرچاو لەچالاکییەکانی ECG، چونکە دەرکەوتوە کە لەم دۆخەدا (خەوتن لەسەر لای ڕاست)، دڵ لەشوێنی خۆیدا بەچینێکی تەنک لەشانە لەنێوان سییەکاندا دەگیرێت کە پێی دەوترێت میدیاستینم.
کەواتە، دۆخی خەوتنی ئارام کە بەشدارە لەخەوی قوڵو باشترکردنی کوالێتیی خەو گرنگە بۆ تەندروستیی، بەڵام کاریگەریی دۆخی خەوتن لەسەر دڵیش دەتوانێت سەرنجڕاکێش بێت.
و: ئاکۆ ئاڵی