راپۆرتی شیكاریی، كوردۆ
فەرەج:
بەشی یەكەم:
ئێوارەی ڕۆژی هەینی 27
مانگی 9ی 2024، سوپای ئسرائیل هێرشی كردە سەر بارەگای هێزەكانی حیزبوڵڵای لوبنان و
حەسەن نەسروڵای ئەمینداری گشتی حزبەكە و عەباس نیلفروشان فەرماندەی سوپای پاسداران
و هەشت ئەندامی دیكەی سەركردایەتی حیزبوڵڵای كوشت و كاردانەوەی لەنێو ماڵی شیعە هەیە
و لە نێو لوبنان، عێراق، ئێران، سوریا و یەمەن خوپیشاندان و هەواڵدان بۆ هێرشكردنە
سەر بارگەكانی هێزەكانی هاوپەیمانانە كە بە سەرۆكایەتی ئەمریكاو باڵیوزخانەكانی ئەمریكای
بە دوای خۆیدا هێنا، بەڵام ئیسرائیل لە هێرەكانی بەرەی مقاومەی عێراق بێ وەڵام نابێت
و پلانی بۆ وەڵامدانەوە دەبێت.
چۆن شوێنی حەسەن نەسروڵا
ئاشكرا بوو؟
"لۆپاریزین" كە رۆژنامهیەكی فڕهنسییە،
به پشتبهستن به سهرچاوهیهكی لوبنانی ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كه حكوومهتی ئیسرائیل
له دوای نیوهڕۆی رۆژی ههینی، لهلایهن سیخوڕێكی ئێرانی ئاگادار كراوهتهوه
كه حهسهن نهسروڵا رێبهری حیزبوڵڵا له چ شوێنێك كۆبوونهوهی ههیه، دیاره
سیخوڕه ئێرانییهكه به وردی له جووڵهكانی نهسروڵا ئاگادار بووه و ههر كه
گهیشتووهته بهیرووت، پێی زانیوه و ئیسرائیلی ئاگادار كردووهتهوه، ههر لهگهڵ
گهیشتنی ئهو زانیارییانه، فڕۆكهیهكی جۆری F35 كه مووشهكی
زۆر بههێزی ههڵگرتبوو، له ئاسمان خۆی ئاماده كردبوو بۆ ئهوهی لهكاتی ههر
فهرمانێكدا بتوانێت ئامانجهكهی بپێكێت.
كاتێك حهسهن نهسروڵا
دەگاتە بەیرووت و گومان كراوه له یهكێك لهو شهش باڵهخانهیه بووبێت كه له
تهنیشت یهكتر له گهڕهكی "زاحیهی بهیرووت" ههڵكهوتوون، دواجار
ئاشكرا بووه كه له كام باڵهخانه بڕیار بووه كۆبوونهوهكه بكرێت، بنیامین
نهتهنیاهۆ لهو كاتهدا ئهو زانیارییانهی ئاڵوگۆڕ كراون، له رێكخراوی نهتهوه
یهكگرتووهكان خهریكی پێشكهشكردنی وتارهكهی بووه، دوای وتارهكه، له ژوورهێكی
هوتێلەكەی نیویۆرك راستهوخۆ سهرپهرشتیی ئۆپراسیۆنهكهی كردووه، لهگهڵ
كوژرانی حهسهن نهسروڵا، كۆمهڵێك فهرماندهی تری حیزبوڵڵا و فهرماندهیهكی
باڵای قودسی سوپای پاسدارانیش كوژراوه و گورزێكی زۆر كاریگهر بهر حیزبوڵڵا كهوت،
بوونی وەها زانیارییەكی ورد و تەواو دوو ئەگەری هەیە، یەكەم بوونی سیخوری نزیك لە
ئیسرائیل، دووەم ئێران یان بەشێك لە نزیكەكانی ئەمریكا لەناو ئێران ئاگاداری كۆبوونەوەكە
بوونە و زانیارییەكانیان رادەستی دەزگای هەواڵگری موساد - ئیسرائیل كردووە.
هەڵوێستی ئێرانییەكان
چییە؟
ئەمیر سەعید عیرفانی،
باڵیۆزی ههمیشهیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتوەکان داوایەكی بە پەلە لە ئەنجومەنی
ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان دهكات، دوای کوژرانی حەسەن نەسروڵا، ئهمنیداری گشتیی
حیزبوڵڵای لوبنان لە هەڵمەتێکی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەکی باشوری بەیروت، سهركۆنهی
كارهكانی ئیسرائیل بكرێت، داواشى لە ئەنجومەنەکە کردووە "رێوشوێنی خێرا و یەکلاکەرەوە
بگرێتەبەر بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل و ڕێگریکردن لە ڕاکێشانی ناوچەکە بۆ
شەڕێکی سەرتاسەری".
لە بابەتێكی شیكاریی پێشووترمدا
بۆ ماڵپەری شارپرێس بە ناونیشانی " پەیجەرەكانی حیزبوڵڵا،لە ئامێرێكی نهێنییەوە
بۆ جەنگێكی سوتێنەر" بە وردی باسی دۆخی دوای تەقاندنەوەی شەڕەكەم كردووە هەنگاو
بە هەنگاو هەر یەكە لە وڵاتانی لوبنان و سوریا و یەمەن و عێراق لە دوای كشانەوەی هێزەكانی
ئەمریكاو ئێران دەگرێتەوە، هەرێمی كوردستانیش بە تایبەت ناوچەكانی نزیك لە ئێران كە
سلێمانی و دەورووبەری دەگرێتەوە، لەم دۆخە ئاڵۆزەی ئەم جەنگە بێبەری نابیت، شەوێك
لە دوای كوشتنی حەسەن نەسروڵا، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكیدا دەڵێت
"بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی شەهیدکردنی سەید حەسەن نەسروڵا ئەمینداری حیزبوڵامان
پێگەیشت". و سەرکۆنەی ئەم کار و تاوانانە دەکەین کە ئیسرائیل دەرحەق بە تیرۆرکردنی
سەرکردەکان دەیانکات و داوای دانبەخۆداگرتن و ئەو پەڕی ئارامیشی لە هەموو لایەنەكان
كردووە.
نووسینگەی سوودانی بۆ
وەزارەتی ناوخۆ راگەیاندووە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ باڵیۆزخانەی لوبنان، بەڵگەنامەی خێرای
گەشتکردن بەو هاووڵاتییە لوبنانییانە بدەن کە پاسپۆرتیان نییە و دەیانەوێت بێنە عێراق.
دوای ئەوەی هەنێك زانیاری
وا بڵاوكرایەوە كە گوایە ئێران لە ئێستادا هاوهەڵوێست نییە لە گەڵ حزبوڵڵا، بەڵام
محەمەد باقر قالیباف سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ووتی "دەبێت حیزبوڵڵا بزانێت شان
بە شانی ئەوان لە بەرەکانی جەنگ دەبین".
هەرچەند كەسایەتی حەسەن
نەسرولڵا بۆ كورد نامۆ نییە، لە پێش هەموویانەوە حەسەن نەسروڵای سەرۆكی حیزبوڵڵای
لوبنان رایگەیاند، "ئەو كارەی كوردەكان دەیكەن دەستی دەرەكیی لە پشتە، دەستێكە
بۆ شێواندنی ناوچەكە، بۆیە پێمان وایە مەترسییەكی نوێیە بۆ وڵاتانی ناوچەكە،
"ئێمە بەهەموو شێوەیەك دژی دەوەستینەوە".
حەسەن نەسروڵڵا، كێ
بوو؟
حەسەن نەسروڵڵا، نۆیەمینە
لە دە منداڵەكەی خێزانەكەی، لە بنەماڵەیەکی شیعە لە بورج حەمود، قەزای مەتن لە ٣١ی
ئابی ١٩٦٠ لەدایکبووە، باوکی عەبدولکریم نەسروڵڵا لە بازوورییە لە گوندی جەبەل عەمێل
(کۆماری باشووری لوبنان) لەدایکبووە و دەکەوێتە نزیک شاری تیرەوە و کاری میوە و سەوزەی
فرۆشی کردووە، ھەرچەندە خێزانەکەی ئایینی نەبوون، بەڵام حەسەن حەزی لە خوێندنی ئایینی
بوو، ئەو لە قوتابخانەی ئەلنەجاح و دواتر لە قوتابخانەیەکی گشتی لە گەڕەکی سین ئەلفیلی
بەیروت کە زۆرینەیان مەسیحی بوون ئامادە بوو، لە ساڵی ١٩٧٥ شەڕی ناوخۆی لوبنان، ئەو كاتە حەسەن نەسروڵڵا تەمەنی ١٥ ساڵ
بوو، ناچاربوو ڕوو بکەنە ماڵی باوباپیرانیان لە بازوورییە، لەوێش نەسروڵڵا خوێندنی
ناوەندی لە قوتابخانەی گشتی سوور (سوور) تەواو کرد.
نەسروڵڵا لە مەدرەسەی
شیعەکان لە شارۆچکەی دۆڵی بێقاع لە بەعلبەک خوێندوویەتی. قوتابخانەکە پەیڕەوی لە فێرکارییەکانی
ئایەتوڵڵا محەممەد باقر ئەلسەدری لەدایکبووی عێراق کردووە، کە لە سەرەتای شەستەکانی
سەدەی ڕابردوودا بزووتنەوەی دەعوە لە شاری نەجەفی عێراقی دامەزراندووە. لە ساڵی
١٩٧٦ لە تەمەنی شازدە ساڵیدا نەسروڵڵا گەشتێکی کرد بۆ عێراق و لەوێ لە مەدرەسەی ئایەتوڵڵا
سەدر لە نەجەف وەرگیرا. حەسەن نەسروڵا لەگەڵ دەیان خوێندکاری دیکەی لوبنانی لە ساڵی
١٩٧٨ لە عێراق دەرکرا. سەدر زیندانی کرا و ئەشکەنجە درا و بە شێوەیەکی دڕندانە
کوژرا، نەسروڵڵا لەساڵی ١٩٧٩ ناچار بوو بگەڕێتەوە لوبنان، و ئەو کاتە بەشی یەکەمی
خوێندنەکەی تەواو کردبوو، چونکە سەدام حوسێن خەریکی دەرکردنی زۆرێک لە شیعەکان
بوو، لەوانە ئایەتوڵڵا خومەینی و عەباس موسەوی گەڕایەوە لوبنان، لە قوتابخانەی عەباس
موسەوی ڕێبەری ئەمەل دەخوێنێت و وانە دەڵێتەوە، دواتر لە بێقاع وەک نوێنەری سیاسی
ئەمەل دەستنیشان کرا و بوو بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ناوەندی. لە دەوروبەری ھەمان
کاتدا، لە ساڵی ١٩٨٠دا، سەدام حوسێن سەدری لە سێدارە دا، حەسەن نەسروڵڵا دوای داگیرکردنی
لوبنان لە لایان ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٨٢ پەیوەندی بە حیزبوڵڵا کرد. لە ساڵی ١٩٨٩ حەسەن
نەسروڵڵا گەشتێکی کرد بۆ شاری قوم لە ئێران و لەوێ خوێندنی ئایینی خۆی زیاتر کرد،
لە ساڵی ١٩٩١دا نەسروڵڵا گەڕایەوە لوبنان و دوای ئەوەی کە مووسەوی ساڵی دواتر لە ھێرشە
ئاسمانییەکەی ئیسرائیلدا کوژرا، نەسروڵڵا وەک سەرۆکی حیزبوڵڵای لوبنان لە شوێنی
مووسەوی دانرا.
حەسەن نەسروڵڵا لە شەڕی
ناوخۆی سووریا لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٣، ڕایگەیاند کە حیزبوڵڵا لە شەڕی ناوخۆی سووریا
دژی "توندڕەوی ئیسلامی" شەڕ دەکات و "بەڵێنی دا کە گرووپەکەی ڕێگە
بە چەکدارانی سووریا نادات ئەو ناوچانە کە ھاوسنوورن لەگەڵ لوبنان کۆنتڕۆڵ بکەن"،
كوژرانی حەسەن نەسروڵڵا لە درێژەی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە ٢٧ی ئەیلوولی
٢٠٢٤، حەسەن نەسروڵڵا لە بۆردوومانێکی ئیسرائیلدا لە گەڕەکی زاحیەی باشووری بەیرووت
كوژرا.
بۆچی خواست لەسەر
كوژرانی بەرپرسە باڵاكانی شیعە هەیە؟
كوژرانی بەشێك لە سەركردە
شیعییەكانی وەك قاسم سولەیمانی و ئیسماعیل هەنییە و حەسەن نەسرۆلڵا لە ناوە دیارەكانی
بەرەی دژایەتی خواست و ویستی ئەمریكییەكان و زیان گەیاندن بە پرۆژە و پلانەكانیان،
كە چەند بۆچوونێك لە میانەی دەستەبژێركردنی كەایەتییەكان خۆرهەڵاتی ناوەراست بە
پلانی ئەمریكا و بە جێبەجێكردنی ئیسرائیل، چەندین خوێندنەوەی بۆ دەكرێت.
لەوانەش هەندێك پێیان
وایە بۆ دروستكردنی دەوڵەتی كوردی پێویستە بەرهەڵستكارانی لەناو ببرێن، كە بەپێ
خوێندنەوەی من ئەمانە بەشێكن لەو كەسانەی هەمیشە دژی دەوڵەتی كوردی بوون، هەرچەندە
بەشێكی دیكەی كە ماوەی دژی دەوڵەتی كوردی بێت لە ناوەوەی دەوڵەتی ئێران و ناوچەكانی
دیكەی خورهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانەش سەرۆك كۆماری ئێستای ئێران كە بەشێك لە خوێندنەوەكان
وایاندەرخست كە زۆر دۆستی كوردە و دەتوانرێت پشتی پێ ببسترێت، بەڵام مهسعوود پزیشكیان
سهرۆك كۆماری ئێران له میانهی سهردانهكهیدا بۆ نیویۆرك، له كۆبوونهوهیهكدا
بۆ بهشێك له ئێرانییهكانی نیشتهجێی نیویۆرك هۆشداری دهدات لهوهی ئهگهر به
وریایی نهجووڵێنهوه، ئێران دابهش دهبێت و دهوڵهتی كوردستان و چهندان دهوڵهتی
تر دادهمهزرێن، ئهگهر له ئێران شتێك روو بدات، ئهوا كوردستان بۆ خۆی دهبێته
دهوڵهتێك، ئازهربایجان دهبێته دهوڵهتێك و عهرهبهكانی خووزستان دهبنه
دهوڵهتێك و ئیتر كۆتایی به ئێران دێت و شتێك به ناوی ئێران نامێنێت.