شارپرێس:
ئه‌دهه‌م بارزانى له‌باره‌ى دۆخى ڕۆژئاواى كوردستان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "كێشه‌ى كورد یه‌ك كێشه‌یه‌و پێكه‌وه به‌ستراوه"، ده‌شڵێت:"ئێستاش شه‌ڕڤانانى ڕۆژئاوا له‌سه‌نگه‌رى به‌رگریدان‌و پێویسته له‌سه‌ر هه‌مومان له‌گه‌ڵ هێزى ئه‌م شه‌ڕڤانانه ڕابوه‌ستن‌و به‌رگریى له‌و به‌شه‌ى كوردستان بكه‌ن".
ئه‌دهه‌م بارزانى له‌دواى كۆتاییهاتنى پرسه‌ى دایكى له‌شارى سلێمانى قسه‌ى بۆ میدیاكان كرد‌و له‌وه‌ڵامى پرسیارێكى چاوه‌ڕوان مه‌حمود په‌یامنێرى شارپرێس سه‌باره‌ت به‌دۆخى ڕۆژئاواى كوردستان‌و هه‌ڵوێستى لایه‌نه سیاسییه‌كانى كورد، وتى:"پێویسته هه‌مومان له‌گه‌ڵ شه‌ڕڤانانى ڕۆژئاواى كوردستان بجه‌نگین‌و به‌رگریان لێبكه‌ین".
وتیشى:"ئێستا شه‌ڕڤانان له‌سه‌نگه‌رى به‌رگریدان‌و به‌رگریى له‌دۆزێكى پیرۆز ده‌كه‌ن، پێویسته پاڵپشت‌و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى نه‌شكێن‌و سه‌ركه‌وتوبن، چونكه به‌چه‌كى قورس‌و هێزێكى گه‌وره‌وه هێرشیان ده‌كرێته‌سه‌ر".
ئه‌وه‌شى وت:"پرسى كورد له‌هه‌ر چوار به‌شى كوردستان یه‌كه‌و جیاوازى نییه، به‌ڵام ئێستا ڕۆژئاواى كوردستان له‌دۆخێكى هه‌ستیاردایه، بۆیه پێویسته له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كى كوردستان ناڵین هه‌بێت، له‌هه‌موو پارچه‌كانى دیكه‌ش بناڵین له‌گه‌ڵ ئه‌و پارچه‌یه‌دا".
