ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی پارتی یەكێتی دیموكرات پەیەدە لەبارەی بانگەوازەكەی ئۆجەلانەوە هەڵوێستی رۆژئاوای كوردستانی ئاشكراكرد.
ساڵح موسلیم دەڵێت "دوای پەیامەكەی ئۆجــەلان، ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات مەسەدە ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ توركیا بكات لەپێناو هێنانەدی ئاشتیدا".
ئاماژەی بەوەشكرد، هاوڕان لەگەڵ پەیامەكەی ئۆجەلان و پێویستیان بە چەك نابێت ئەگەر رێگای كاری سیاسییان پێ بدرێـت، هەر كاتێك هۆكارەكانی چەك هەڵگرتن نەمێنن، چەكەكانیش بونیان نابێت.