بافڵ تاڵەبانی: پەیامەكەی ئۆجەلان بەرپرسیارانە و پێویستی ئەم قۆناغەیە بۆ یەكخستنی ریزەكانی كوردایەتی

کوردستان

27/02/2025‌ 441 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بافڵ  تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند "پێشوازی لە پەیامەكەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجەلان دەكەین، پێمانوایە پەیامێكی بەرپرسیارانە و پێویستی ئەم قۆناغەیە بۆ یەكخستنی ریزەكانی كوردایەتی و چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان لەسەر بنەمای هاوبەشێتی و پێكەوەیی بۆ بنیادنانی داهاتوویەكی پرشنگدار و ئارامتر بۆ گەلەكەمان".

بافڵ  تاڵەبانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەم پەیامە بە سەرەتا و قۆناغێكی گرنگ دەزانێت و وەك ئەركێكی نەتەوەیی بەرپرسیار پشتیوانی ئەم پەیامە و سەرخستنی هەر هەنگاو و پرۆژەیەكە كە گیانی پێكەوەیی و برایەتی لەنێوان كورد و تورك دەباتە پێشەوە".
 
راشیگەیاند "هیوادارین هەموولایەكمان بەدەم ئەم پەیامەوە بچین و هەنگاوی كرداریی بنێین بۆ گەیشتن بە ئاشتی سەرتاسەری و ئەم دەرفەتە مێژووییە لەدەستنەدەین كە سەرۆك مام جەلال بەردی بناغەكەی لە ساڵی 1993ـەوە داناوە".