ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی دەڵێت "بەرێزەوە ئەمڕۆ گەلی كوردستان پێشوازی كرد لەپەیامە مێژوویەكەی بەرێز عەبدوڵا ئۆجەلان، پەیامی ئاشتی و هەنگاوی یەكەم بۆ چارەسەری كێشەیەكی زیاتر لەچل ساڵ لە جەنگ و خوێن، پەیامێكی پڕ لە بەرپرسیاریەتی و بایەخ و واقعیەت، هیوادارم لایەنە پەیوەندیدارەكان لە ئاستی بەرپرسیارییەتی نەتەوەیی و ئەخلاقی و پەیمانی خۆیاندابن".
سەڵاحەدین بەهادین لە پەیامێكدا دەڵێت "داواكارم لە خوای دلۆڤان لەم وەرزی هاتنی رەمەزانەدا كۆتایی بە جەنگ و ئاوارەیی و نەفەسی شۆڤێنی لەسەر گەلەكەمان بێت، سەرەتای گەڕانەوەی برایەتی و پێكەوە ژیان و ئاشتەوایی و ماف و داد و سەقامگیری بێت".
دەشڵێت "سڵاو بۆ دەستپێشخەران و پشتیوانانی ئەم پرۆسە گرنگە و قۆناغی نوێ پیرۆزبێت لە هەموولایەك".