مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی و چارەسەری لە تورکیا، جەخت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی خۆمان دەکەینەوە و بە هەموو توانایەک پشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیاین و ئاشتی بە تاکە ڕێگەی دروست بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەزانین.
بارزانی لەپەیامێکدا دەڵێت، هیوادارین پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان دەستپێکێک بێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی ڕێی خۆی بگرێت و، بگاتە ئەنجامێکی وا کە لە بەرژەوەندیی هەموو لایەک بێت.