مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشوازیی و پشتگیریی لە هەر هەوڵێکی چارەسەری ئاشتیانەی کێشەکانی ناوچەکە دەکەم .
مەسرور بارزانی ڕاشیگەیاند، هەرێمی کوردستان ، هەمیشە فاکتەرێکی گرنگیی ئاشتی و تەناهی بووە لە ناوچەکەدا.
دەشڵێت، لەم ڕووەوە، ئامادەیی خۆمان بۆ هەر هاریکاریی و ڕۆڵێک لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەردەبڕین .