شارپرێس:
زیاد جه‌بار به‌رپرسى مه‌ڵبه‌ندى یه‌كى سلێمانى یه‌كێتیى ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "یان ده‌بێت هه‌ر یه‌كێكمان چه‌ند ئۆتۆمبێلێك دواى خۆمان بخه‌ین یان یه‌ك دوو كه‌سمان له‌گه‌ڵ بێت، من له‌مه‌ودوا ئه‌و كه‌سه‌شى له‌گه‌ڵم بوه لاى ده‌به‌م"، ده‌شڵێت:"بڕیارى گۆڕانكاریى له‌هێزه ئه‌منیه‌كان له‌سلێمانى دراوه‌و ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
به‌ئاماده‌بونى سه‌رجه‌م به‌رپرسانى ئه‌منیى یه‌كێتیى‌و ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ئه‌ندامانى سه‌ركردایه‌تى، زیاد جەبار له‌ناو مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ى خۆیه‌وه ڕایگه‌یاند، "دەیان خەڵكی سەرسەری‌و هەلپەرست لەناو هێزە ئەمنییەكاندا هەیە، به‌ڵام لەمەودوا بەتەنها دەچمە مەراسیمەكان‌و ئەو دوو كەسەشی لەگەڵم بون نایهێڵم".
زیاد جەبار بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتیی لەسلێمانی ئه‌وه‌شى ڕونكرده‌وه، "ئەوەی زۆر نیگەرانی دەكردم ئەوەبوو كە خەڵكێك دەیوت ئەمە ئەندامی سەركردایەتی حزبەكە خۆیەتی ئاوای لێدەكەن دەبێت چی بەرامبەر خەڵكی تر بكەن".
ئه‌وه‌شى وت:"دەبێت هەڵیبژێرین یان ئەوەتا چوار پێنج سه‌یارە دوای خۆمان بخەین، یان دەبێت یەك دوو كەس لەگەڵ خۆمان بەرین بۆ مه‌راسیمه‌كان، من بۆخۆم لەمەودوا ئەو دوو كەسەش لەگەڵ خۆم نابەم‌و بەتەنها دەچمە مەراسیمەكان ئەگەر لێشبدرێم‌و بشكوژرێم".
جه‌ختى له‌وه‌شكرده‌وه، "خەڵكی تێكۆشەر لەناو هێزە ئەمنییەكاندا هەیە، بەڵام به‌داخه‌وه دەیان خەڵكی سەرسەری‌و بێ مۆراڵیش لەناو هێزە ئەمنییەكاندا بونیان هەیە".
