فه‌ره‌نسا له‌عێراق به‌رپرسیارێتیه‌كى هه‌ستیار وه‌رده‌گرێت

عیراق

18 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 13425 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

وەزارەتی بەرگریی عێراق ئاشكرایده‌كات، فەرەنسا فەرماندەیی نوێنەرایەتی ناتۆ لەعێراق دەگرێتە ئەستۆ.


به‌گوێره‌ى بەیاننامەیەکى وەزارەتی بەرگریی عێراق، فەرەنسا لەمانگی ئایاری داهاتوه‌وه‌ سەرکردایەتی نوێنەرایەتی ناتۆ لەعێراق دەگرێتە ئەستۆو سەرکردایەتی ئەو قۆناغەی داهاتوی هێزەکانی هاوپەیمانیەتی ناتۆ لەعێراق دەکات.

فەرەنسا لەمانگی ئایاری 2025، فەرماندەیی نوێنەرایەتی ناتۆ لەعێراق وەردەگرێت، ئەمەش یەکەمجارە سەرکردایەتی پرسی ڕاوێژکاریی‌و تواناسازیی هاوپەیمانییەکە بکات لەعێراق.