شارپرێس:
پارتى‌و یه‌كێتیى فشاره‌كانیان بۆسه‌ر حزبه‌كانى ڕۆژهه‌ڵات چڕده‌كه‌نه‌وه‌و له‌سلێمانى سێ حزبى ڕۆژهه‌ڵات ئاگادارده‌كرێنه‌وه بۆ داخستنى باره‌گاكانیان‌و له‌هه‌ولێریش باره‌گاى حزبێك له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه داخرا.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى تایبه‌ت به‌شارپرێس دراون، ڕۆژى 29ى ئه‌م مانگه لەلایەن ئاسایشی سلێمانیه‌وه سێ حزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاگادارکراونەتەوە کە دەبێ هه‌رچى زوه بنکەو بارەگاکانیان لەزڕگوێزو زرگوێزەڵە کە شوێنی خەڵکی سیڤیلی حزبەکانه چۆڵبکرێت‌و بگوزارێنەوە بۆ کەمپی سورداش.
هه‌ر له‌و زانیاریانه‌ى به‌شارپرێس دراوه، ئه‌و سێ حزبەى له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ئاگاداركردنه‌وه‌كه‌یان بۆچوه بریتین له(کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران‌و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان).
سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌كۆمه‌ڵه‌ى زه‌حمه‌تكێشانى كوردستانه‌وه زانیارییه‌كانى بۆ شارپرێس پشتڕاستكرده‌وه‌و جه‌ختیكرده‌وه، "لەکاتێکدا هیچ ئامادەکاریی سەرەتایی بۆ ژیانی ژن‌و منداڵ نەکراوە، تەنانەت بنکەیەکی پزیشکیشی لێ نییە، ئاگادار كراوینه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و خێزانانه ببه‌ینه سورداش، ئه‌مه‌ش پێچەوانەی ئەو ڕێکەوتنەیه کە پێشتر کراوە".
شارپرێس ئه‌وه‌شى زانیوه، سێ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ریش ئاسایشى پارتى له‌سنورى هه‌ولێر باره‌گاى بزوتنه‌وه‌ى كۆماریخوازان-یان داخست.
چاودێرانیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، پارتى‌و یه‌كێتیى له‌ژێر فشارى كۆمارى ئیسلامى ئێران‌دا، فشاره‌كانیان بۆسه‌ر حزبه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌ستپێكردوه.
