شارپرێس:
بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق ئاشكرایكرد، ڕێکارەکانی دابەشکردنی موچەی مانگی پێنجى خانەنشینان‌و چاودێریی کۆمەڵایەتی تەواوکراون‌و ڕەوانەی بانکەکان کراوە بەمەبەستی دابەشکردنی موچە.
حسام عەبدولستار بریکاری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندوه، "ڕێکارەکانی خەرجکردنی موچەی خانەنشینان بۆ مانگی ئایاری 2025 تەواو بوە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، داتا‌کان نێردراون بۆ بانکەکان بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی خەرجکردنی موچه‌ی مانگی ئایاری خانه‌نشینان.
سه‌ره‌تای هه‌موو مانگێك وه‌زاره‌تی دارایی عێراق دابه‌شكردنی موچه‌ی خانه‌نشینان له‌عێراق ده‌ستپێده‌كات‌و تا 20ی هه‌مو مانگێك موچه‌ی ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌شده‌كرێت.
پێشتریش سەرچاوەیەک لەوەزارەتی دارایی هەرێم ئاشكرایكردبوو، "وردبینی لەلیستی موچەی مانگی نیسان تەواو بوەو تەیف سامی وه‌زیرى دارایی‌ش لیستى موچه‌و ته‌رخانكردنى پاره‌ى ڕاده‌ستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كردوه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ یان سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو ته‌مویلى هه‌رێم بكرێت‌و بڕى پاره‌ى دیاریكراو بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بخرێته‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم".
