سەرۆكی ڕۆحیی درووزەكانی ئیسرائیل رایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل چەند ڕێنماییەكانی لە بارەی سوریاوە دەركردووەو بەمزووانە گۆڕانكاری روودەدات.
مووەفەق تەریف، سەرۆكی ڕۆحیی درووزەكانی ئیسرائیل لە ڕاگەیەنراوێكدا وتی، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل چەند ڕێنماییەكانی لە بارەی سوریاوە دەركردووەو بەمزووانە گۆڕانكاری روودەدات و پێویستە دروزەكان ئارامگر بن و دۆخەكە كۆنترۆڵ بكەن.
راشیگەیاند دەوڵەت و سوپای ئیسرائیلیان لەگەڵە و رێگا بە كەس نادەن دەستدرێژیان بكاتەسەر.
ئەوە لەكاتێكدایە وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ئاشكرایكرد سوپاسالار فەرمانی دەركردووە لەئەگەری رانەگرتنی توندوتیژییەكان دەست بەلێدانی بنكەكانی حكومەتی سوریا بكەن.