لەنزیک شاری دێرەزۆر لەڕوژئاوای کوردستان هێزەکانی (هەسەدە) هێرشێکی تیرۆریستانی داعشیان تێکشکاند، لەئەنجامدا ژمارەیەک لەو تیرۆریستانە برینداربون.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، هێزەکانیان هێرشێكی تیرۆریستیی چەکدارانی داعشیان دژی خاڵێکی هێزەکانیان لە شارەدێی خەرانیج و ڕۆژئاوای دێرەزۆر تێکشکاندوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو،" لەئەنجامی ئەو ڕوبەڕوبونەوانەدا ژمارەیەکی زۆر لە تیرۆریستان برینداربوون، بەشێکیشیان هەڵاتن و چەکەکانیان بەجێهێشت ".