شارپرێس:
دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینیدەکات، بارانو خۆڵبارین هەتا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو بەردەوامبێت.
کەشناسیی عێراق لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكردوه، لەمشهوهوه شەپۆلێکی خۆڵبارینی مامناوەند بەرەو چڕ کە سەرچاوەکەی میسرو وڵاتانی شامە، عێراق دەگرێتەوەو هەتا ڕۆژى شەممە بەردەوامدەبێت.
ئەوەشیخستەڕوو، لەماوەی ئەم دوو ڕۆژەدا بەهۆی خۆڵبارینەوە ماوهى بینین کەمدەبێتەوە، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە، لەهەندێک ناوچەی دیاریکراویش باران دەبارێت.
دەشڵێت، "هاوڵاتیان لەمشهوهوه هەتا ڕۆژى شەممە خۆیان بەدوربگرن لەگەشتکردن بەڕێگەی وشکانیو دەریایی، ئەوکەسانەشى کێشەی هەستیارییو ڕەبۆیان هەیە ڕێوشوێنی پێویستیی خۆپارێزی بگرنەبەر".