عێراق ڕوبه‌ڕوى كێشه‌ى دارایی ده‌بێته‌وه‌

ئابوری

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 6417 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، چەندین پرسی ناوچەیی‌و نێودەوڵەتی‌و بابەتی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا تاووتوێکرد.


سه‌باره‌ت به‌نەوتی هەرێم، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشكرایكرد، "کۆبونەوەم لەگەڵ دوو کۆمپانیای هەناردەکاری نەوت کردوەو ماوەیەکی زۆرە ئەو دوو کۆمپانیایە کار لەگەڵ ئێمە دەکەن‌و ئەوانیش هەندێک پێشنیازیان هەبوو، هەروەها لەپەیوەندییدا دەبم لەحکومەتی هەرێم‌و عێراق‌و کۆمپانیاکان".

وەزیری دەرەوەی عێراق ڕاشیگەیاند، "ئەو کێشانەی کە هەبوو چارەکران، بەبڕوای من کێشە هەر دەبێت، لەبارەی موچەشەوە هەر کێشەیەک هەبێت، هەوڵی چارەسه‌رکردنی دەدەین".

جه‌ختیكرده‌وه‌، "گەشبینم، بەڵام عێراقیش هەندێک کێشەی دارایی بۆ دروست بوە، ئەویش پەیوەستە بەنرخی نەوت‌و نرخی نەوت دابەزی ئەو ڕێژەیه‌ى دانراوە لەبودجەش جیاوازە، کێشەکە، کێشەیەکی داراییە هەوڵی چارەسه‌رکردنی دەدەین".