شارپرێس:
ئەمڕۆ، ڕۆژی جیهانی کرێکارانەو بەهۆیەوە لەعێراق‌و هەرێمی کوردستان پشوی فەرمییە، ئه‌مڕۆش له‌سلێمانى خۆپیشاندانه.
ئەمڕۆ 1ی ئایاری 2024، ڕۆژی جیهانی کرێکارانە، به‌گوێره‌ى ڕۆژژمێری هه‌ردوو حکومەتی هەرێم‌و عێراق، ئه‌مڕۆ پشوی فەرمییە لەتەواوی وڵات‌دا.
چیرۆکی ڕۆژی کرێکاران 169 ساڵ لەمەوبەر لەئوسترالیاوە دەستیپێکرد، کاتێک لە 21ی نیسانی ساڵی 1856دا کرێکاران ڕژانەسەر شەقامەکان‌و داوایاندەکرد کاتژمێرەکانی کارکردن بکرێتە هەشت کاتژمێری ڕۆژانە، تا وای لێهات هەموو ساڵێک لەو ڕۆژەدا کرێکاران خۆپیشاندانیان دەکرد، تا ئەوەی لە 1ی ئایاری ساڵی 1886دا زیاتر لە 340 هەزار کرێکار لەئەمریکا بایکۆتیان ڕاگەیاندو لەئەنجامیشدا دەیان کەس کوژران.
دواتریش لەساڵی داهاتودا، لەکۆنفرانسێکدا، ڕۆژی 1ی ئایار وەک ڕۆژی کرێکاران دیاری‌کرا، تا ئەوەی لە 1ی ئایاری 1890 بۆ یەکەمجار ئەو یادە کرایەوە.
لەڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا لەزیاتر لە 80 وڵاتی جیهان پشوی فه‌رمیه، بەڵام بەشێکی زۆر لەکرێکاران لەپێناو دابینکردنی بژێوی ژیانیان لەم ڕۆژەشدا بەردەوام دەبن لەکارکردن‌و ساڵانه‌ش به‌هۆى نه‌بونى ده‌سته‌به‌رى كار‌و دابینكردنى سه‌لامه‌تى بۆیان، چه‌ندین كرێكار له‌شوێنى كاره‌كانیان گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
له‌نوێترین ئاماریشدا، كۆمیته‌ى یه‌كى ئایار له‌شارى سلێمانى ئاشكرایكرد، به‌هۆى نه‌بونى سه‌لامه‌تى بۆ كرێكاران له‌هه‌رێم 12 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 17 بۆ 68 ساڵیدا بوه‌و له‌ماوه‌ى 16 مانگى ڕابردوشدا 59 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه.
كۆمیته‌كه ئاشكرایكردوه، كاتژمێر 4ى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌شه‌قامى سالم (سه‌هۆڵه‌كه)ى شارى سلێمانیه‌وه به‌ره‌و باخى گشتیى، ڕێپێوانێكى جه‌ماوه‌رى سازده‌كه‌ن بۆ داواكردنى مافه‌كانى كرێكاران.
