ڕۆڵی ئیمڕاڵی لە کۆنگرەکەی ڕۆژئاوا ئاشکرادەکرێت

کوردستان

10 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 593 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بەرپرسێکی باڵای ڕۆژئاوای کوردستان دەڵێت، کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان لەسەر لامەرکەزی ڕێککەوتوون.

فۆزا یوسف  ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە، لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شارپرێس کە ئەمشەو بڵاودەکرێتەوە، ڕایدەگەیەنێت: کورد پێویستی بە دیپلۆماسی و هێزێکی هاوبەشی بەرگری هەیە لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان.  

فۆزا یوسف دەشڵێت، ئەم کۆنفرانسە لە کاتێکی چارەنووسسازدا بەڕێوەچوو، بەو پێیەی ئەمڕۆ گۆڕانکاری گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات. کوردیش بەشێکە لەم دۆخە، بۆیە کاتێک پێگەی کورد یەکگرتوو بوو، کاریگەری لەسەر هاوسەنگی سیاسی هەرێمی و نێودەوڵەتی دەبێت.

ڕاشیگەیاند، لە هەمان کاتدا بەستنی ئەم کۆنفرانسە بەندە بە بارودۆخی گشتی کوردستانەوە. بۆ نمونە ئەمڕۆ لە تورکیا پرۆسەیەک لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان دەستیپێکرد. ئەگەر ئەو دیدارە لەسەر ئیمرالی نەبوایە، ئەم کۆنفرانسە نەدەکرا. تا ئێستا تورکیا بەربەستێکی گەورە بووە لەبەردەم بەستنی ئەم کۆنفرانسە، تورکیاش کاریگەری لەسەر هێزە کوردییەکان کردووە بۆ ئەوەی ئەم کۆنفرانسە و یەکڕیزی کورد نەیەتە ئاراوە. بۆیە بە هۆی گۆڕانکارییە گەورەکانی ناوچەکە، کوردیش هاتە دەنگ و ڕایگەیاند کە ئەوان بوونیان هەیە و هێزێکی ستراتیژین لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە یەکڕیزیش کورد بەهێزتر بووە و ئێستا دەتوانێ کاریگەری لەسەر هاوسەنگی سیاسی ناوچەکە دروست بکات. دابەشبوونی کورد زۆر لاوازی دەکردین، بەڵام یەکگرتوویی کورد وایکردووە کە کەسایەتییەکی ترسناک لەسەر نەخشەی سیاسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بێت.