حكومه‌تى هه‌رێم سكاڵا له‌سه‌ر بانكى تى بى ئاى تۆمارده‌كات

کوردستان

16 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 2787 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حکومەتی هەرێم سکاڵای فەرمی لەسەر بانکی بازرگانی عێراق (تی بی ئای) لەبەغدا تۆمارکرد بەهۆی جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنێک کە ساڵی ڕابردوو لەنێوان هەردولادا کراوە، به‌رپرسێكى حكومه‌تى هه‌رێمیش ده‌ڵێت:"سەرەڕای ئەوەی بانکەکە زیاتر لە 40 هەزار داواکاریی لەلایەن فەرمانبەرانی هەرێمه‌وه‌ وەرگرتوە، بەڵام تائێستا ئامێرى ئه‌ى تى ئێمى نه‌كڕیوه‌".


عەزیز ئەحمەد جێگری بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم لەپلاتفۆڕمی (ئێکس) نوسیویەتی:"زۆر نیگەرانین لەدواکەوتنی دانانی ئامێری پارەدانی ئەلیکترۆنی نوێ ATM لەهەرێمی کوردستان".

وتیشی:"ساڵێک لەمەوبەر سەرۆکی بانکی بازرگانی عێراق بەڵێنیدا 100 ئامێری نوێ بۆ بەرنامەی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابین بکات".

ئاماژەی بەوەشکردوە، "سەرەڕای ئەوەی بانکەکە زیاتر لە 40 هەزار داواکاری لەلایەن فەرمانبەرانی هەرێمه‌وه‌ وەرگرتوە، بەڵام تائێستا تی بی ئای، فەرمانی کڕینی ئامێرەکانی دەرنەکردوە، هەروەک چاپکردنی کارتیش بۆ فەرمانبەرانی خزمەتگوزاری مەدەنی دواکەوتوە".

ده‌شڵێت:"فەرمانبەران چاوەڕوانی خزمەتگوزاری باشترن لەو بانکە، بەوپێیەی یەکێکە لەبانکە حکومییەکانی عێراق، حکومەتی هەرێمی کوردستانیش سکاڵای فەرمی لەبانکی ناوەندی عێراق‌و وەزارەتی دارایی لەبەغدا تۆمارکردوە".