ماکیاژ و کەلوپەلی جوانکاریی ساڵانە سەدان هەزار کەس دەکوژن

تەندروستی

01/05/2025‌ 76 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

توێژینەوەیەکی ئەم دواییەی کۆمپانیای NYU Langone مەترسییەکی تەندروستی بەرچاوی ئاشکرا کردووە کە پەیوەستە بە بەکارهێنانی ماکیاژ و کەلوپەلەکانی جوانکاریی، بەشێوەیەک ساڵانە دەبنە هۆی مردنی سەدان هەزار کەس.

لێکۆڵینەوەکە باسی لەوەکردووە کە مەترسییەکە پەیوەندیی بە بەرکەوتن بە ماددەیەکی کیمیایی باوەوە هەیە کە بە di-2-ethylhexyl phthalate (DEHP) ناسراوە، جۆرێکە لە phthalate کە بۆ نەرمکردنی پلاستیک بەکاردێت و لە زۆرێک لە بەرهەمەکانی ناوماڵ و جوانکارییەکان دەبینرێت.

 توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەم مادەیە ڕەنگە پەیوەندیی هەبێت بە مردنی 356 هەزار و 238 حاڵەتی مردن بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە لە ساڵی 2018دا، بەتایبەتی لەنێو ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان 55 بۆ 64 ساڵدایە.

DEHP لە بەرهەمەکانی وەکو پاکەت و قوتووی خۆراک و کەرەستەی پزیشکیی و شامپۆ و ماکیاژ بەکاردێت و دەتوانێت لە ڕێگەی پێستەوە یان بە هەناسەدانەوە بچێتە ناو لەش و دەبێتە هۆی هەوکردنی خوێنبەرەکان و ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک زیاد دەکات.

لێکۆڵینەوەکە دەریدەخات ناوچەکانی وەک باشووری ئاسیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆرترین ڕێژەی مردنیان هەبووە کە پەیوەندییان بەم مادەیە هەیە، تەنها هیندستان زیاتر لە 100 هەزار حاڵەتی مردنی تۆمارکردووە.