هەردوو وڵاتی هیندستان و پاكستان كە چەند رۆژێكە شەڕی سەخت لەنێوانیاندا دەستیپێكردووە لەسەر ئاگربەست رێككەوتوون.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ئاشكرایكردووە، بە نێوەندگیریی ئەمریكا، هیندستان و پاكستان لەسەر ئاگربەست و وەستاندنی شەڕ ڕێككەوتنیان كردووە.
ترەمپ راشیگەیاند هەردوولایەنی هیندستان و پاكستان رازی بوون بەراگەیاندنی ئاگربەست بەبێ مەرج و بەخێرایی.
هەردوو وڵات ناكۆكییان لەسەر هەرێمی كەشمیر هەیە وبەهۆیەوە تا ئێستا چەند جارێك شەڕ و رووبەڕوبوونەوە لەنێوانیاندا روویداوە.